کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکاران 8 کاتژمێر و نيوی خاياند

SNN
پاش ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداوە بەڵێنی بەخوێندکاراندا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێم چاویدەکەوێت پێیان و بەدواداچوونی ورد دەکات بۆ داواکارییەکانیان، ئەمڕۆ لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازیی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی (سلێمانی، کەرکوک، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان و چەمچەماڵ، خانەقین دوکان، چوارتا و سەیدسادق) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم و نوێنەری مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ئامادەیبوون، کە ھەشت سەعات و سی خولەکی خایاند، گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر بارودۆخی خوێندن و کێشەکانی خوێندکاران کرا و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پرۆژانەش کرا کە بۆ بەشەناوخۆییەکان جێبەجێکران لەسەر ئەرکی یەکێتی و بڕیار لە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی نوێی زانستی درا لەپێناو پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان، خوێندکاران و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووان.
لە دەستپێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ سەرجەم ئەو بڕیارانەکرد کە درابوون بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و خزمەتکردنی توێژی خوێندکاران، دوای ئەوەی گوێبیستی ١١٥ خوێندکار بوو، کە وەک نوێنەر ئامادەبوون دڵنیابووەوە کە پرۆژەکان وەک خۆیان جێبەجێکراون و لە بەرامبەردا نوێنەری خوێندکاران سوپاسی خۆیان پێشکەشی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد کە بە کردار بڕیارەکانی جێبەجێکرد و پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆیی و زانکۆکانی پڕکردەوە و بە ھەوڵەکانی پشتیوانی داراییش خەرجکرا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی بۆ گەشەپێدانی ئاستی زانستی زانکۆ و پەیمانگەکان و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێخوازی سوودبەخش بۆ کۆمەڵگە خستەڕوو، لە چوارچێوەی چەند پێشنیارێکدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی ژمارەیەک پرۆژەی زانستیدا وەک رێکخستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، پێشانگەی ھەلی کار و راھێنانی خوێندکاران، راستەوخۆ بڕیاریدا یەکێتی ئەرکی رێکخستنی ئەم پرۆژانە لەئەستۆ بگرێت لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانکۆکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن و دۆزینەوەی ھەلی کار و ئامادەکردنی خوێندکاران بەپێی پێویستی رۆژ، لەورووەوە بڕیاری پێویستی دەرکرد کە بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەواو ئەم پرۆژە زانستییانە جێبەجێبکرێن.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوە فراوانەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی گوێی بۆ را و پێشنیار و سەرنجی خوێندکاران گرت لەبارەی چۆنێتی کارکردنی داھاتووی یەکێتی، پێویستی ئەمڕۆی خەڵک، داواکانی شەقام، پێویستی رێکخراوە خوێندکارییەکان و کارکردن لەپێناو بوژاندنەوەی ژێرخانی خوێندنی باڵا و لەمەڕ ئەم باسانە گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو.
لە کۆتایشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی راشکاوانە رای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەر کۆی پرسەکان خستەڕوو، پێیڕاگەیاندن سەرمایەی نیشتمانیی و نەتەوەیی لای یەکێتی نەوت، غاز، داھات و پارە نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی سەرمایەی نیشتمانیی ئێوەی خوێندکار و گەنجی ئەم وڵاتەن کە سەرباری سەختی ژیانتان لە خەمی دواڕۆژێکی پرشنگداردا لەکۆششدان و کار بۆ داھاتوویەکی روون دەکەن، بۆیە ئێوە سەرمایەێکی گرنگ و لەبن نەھاتوون و ژیان و دوارۆژی ئێوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە تا لەگەڵتان بین و پێکەوە کار بۆ داھاتوویەکی گەشتر بکەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









