دواکەوتنی مووچە دەوامی فەرمانگە و پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە پەکخست

بایکۆت
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچە لە وادەی خۆیدا ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئازار، بایكۆتی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن لە زۆربەی قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێكردەوە هاوكات شانبەشانی ناوەندەكانی خوێندن چەمدین فەرماگەی حكومیش بەهەمان هۆ بایكۆتی دەوامیان كرد.
ئامانج محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر هۆشداریماندایە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە كە ئەگەر خاوەن بەڵێنی خۆیان نەبن و مووچە لەماوەی 30 ڕۆژدا دابشنەكەن بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن دەكەین، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەستمن بە بایكۆتی سەرتاسەری كردەوە و زیاد لە %80ی ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی و هەڵەبجە دەوامیان ڕاگرتووە و لەڕۆژانی داهاتووش سەرجەم قوتابخانەكان دەوام ڕادەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم ناتوانێت درێژە بەم دۆخە بدات، چونكە هاووڵاتیان و فەرمانبەران هیچ بڕوایان بەو قسەو بیانووانە نەماوە كە سەرۆكی حكومەت دەیانكان وەك پاساو بۆ دابەشنەكردنی مووچە، بۆ جارێكی دیكە هۆشداری دەدەینەوە بە حكومەت كە ئەگەر بە زوترین كات گرفتی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان چارەسەر نەكرێت كارەساتی نەخوازراو روودەدات كە هۆكارەكەی حكومەتی هەرێمە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ هەریەكە لە فەرمانبەرانی ناو دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و سەرۆكایەتی شارەوانی سەیدسادق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و چەندین فەرمانگەی دیكەی حكومی بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









