وەزيری کارەبا: لە %10ی داهاتی وەزارەت بۆ ئێمەیە ئەوی تر بۆ مووچەیە

0
496

SNN

وەزيری کارەبا رايگەياند: تەنيا لە لە %10ی داهاتی وەزارەتی کارەبا بۆ ئێمەیە ئەوی تر بۆ بودجە و مووچە دەچێت، دەشڵێت “مانگی 12 ئەمساڵ تەنيا توانيومانە 12 کاتژمێر کارەبا دابينبکەين”.

کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنيا 10% ی بۆ ئێمەیە ئەوی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە چونکە ئەولەویەتی کابینەی 9 دابینکردنی مووچەیە لەو 10% یەش،8% بۆ پرۆژەکانە و 2% بۆ حەوافزی عەداد ئەوانەی دەچن داهات کۆدەکەنەوە.

دەشڵێت “ئەوەی تر بۆ سووتانی وێستگە و گۆڕینی تۆڕەکانە و گەڕەکی تازە ئەوەش تەنيا 8%، واتە ئێمە داهات ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکەین لە 2021 داهاتی ئێمە 586 ملیار دینار بووە لەوە 10% بەردەستمان بووە ئەوی تری هەمووی دەچێت بۆ وەزارەتی دارایی، بە تێکڕا داهاتی مانگانەی وەزارەتی کارەبا، له ‌نێوان 45-50 ملیار دیناره”.

وتيشی “چەندین ساڵە لە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت، ئەمساڵ دابینکردنی گازی کیرۆسین و ئەوەنە نەبووە، ئەگەر ئێمە باسی مانگی 12 بکەین یان مانگی 2 بکەین تەنها 12 کاتژمێر و 20 خولەک کارەبامان دابوو، ئەوە بارودۆخی کارەبایە بەڵام ئێستا لەم چەند هەفتەیە نزیکەی 13-16 کاتژمێر کارەبا دەدەین”.

دەربارەی ئەوەی بۆچی سوتەمەنی پێویست ناکڕن وەزيری کارەبا دەڵێت “ئەوە تێچوويەکە لەسەرمان و ئێمە لە قەیرانێکداین چونکە ئەوە چەندین مانگە سولفەی هەرێمی کوردستان یان بودجەی هەرێم لە بەغداد جارێک دەینێرن و جارێک دەوەستێت ئەمە هۆکارێک بوو کە ئێمە لەڕووی ئابوریەوە ئەو توانایەمان نییە دیزل بکڕین و وێستگەکانی خۆمان بەگەڕ بخەین، بۆنموونە ئێستا وێستگەیەکی هەزار واتمان لە دهۆک هەیە بەڵام تەنها 50 مێگاوات ئیش پێدەکەین ئەوەش لەبەر بابەتی سوتەمەنی”.

سەبارەت بە قەرزەکانی کارەباش رايگەياند: پێنج جۆر هاوبەشمان هەیە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی،کشتوکاڵی و میری، 1.38 تریلیۆن دینار قەرزی ئێمە لای ئەو پێنج جۆرە هاوبەشانەیە، ئەوانەی میری 250 ملیار دینارە ئەوی تر نزیکە 1.1 لای هەر چوار جۆر هاوبەشانەی ترن”.

کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم لەسەر کەمکردنەوەی قەرزەکانی کارەبا بە رێژەی 15% وتی” ئێمە لە مانگی (11،12،1،2) 15% لێخۆشبوون بۆ ئەو هاوبەشانە هەبووە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەڵام لە 1-3 ئەو لێخۆشبوونە ڕاگیرا چونکە بەڕاستی بەو شێوەیە استجابە-بەدەمەوەچوون نەبوو”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this