قوباد تاڵه‌بانى: ئه‌كرێت بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌رفه‌تبێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له په‌راوێزى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى عه‌لوه‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى غه‌دره له هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌كرێت ده‌رفه‌تێك بێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى نه‌وت بۆ هه‌میشه، وتیشى: “من گه‌شبینیم له گفتوگۆ سیاسییه‌كان”.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند: “خه‌ڵك چاوه‌ڕێى ژیانێكى باشر و شایسته‌تره، پێویسته ئێمه وه‌ك حكومه‌ت كاربكه‌ین و چاكسازیبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ژیانه باشه بۆ هاووڵاتى دابین بكه‌ین، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئێمه به‌ته‌نیا ناتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین، پێویسته لایه‌نه‌كانى تر له په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكارمان بن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى كرد له‌باره‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “من پێموایه ئه‌م بڕیاره غه‌درى تێدایه به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته هۆكارى یه‌كلابوونه‌وه‌ى كێشه‌كان بۆ هه‌میشه و كێشه‌ى نه‌وت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌مێنێت ده‌رفه‌ته و ده‌كرێت وه‌ك هه‌نگاوێكى باش سه‌یرى بكرێت”.
قوباد تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌شكرد كه گه‌شبینه به دۆخى سیاسى، چونكه گفتوگۆى جددى هه‌یه و وتیشى: “من كه‌سێكى گه‌شبینم و پێموابێت ناكرێت هه‌موو شتێك ڕه‌ش و نه‌رێنى بێت، راسته بڕیاره‌كه غه‌درى تێدایه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌لێكیش بێت”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له بڕیاره‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى سزاى چالاكوانه گیراوه‌كانى بادینان كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه، “زیندان شوێنى رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان نییه، بۆیه ده‌ستخۆشى له سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌م”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









