
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رايگەياند: دوێنێ لەگەڵ نوێنەری نانەواكانی سلێمانی كۆبووینەوە و ڕێككەوتین لەسەر ئەوەی كە مۆڵەتی یەك هەفتەمان بدەنێ بۆ ئەوەی كێشەو داواكارییەكانیان چارەسەر بكەین ئەگەر نەمانتوانی ئەوكات گۆڕانكاری لە نرخدا بكەن، بەڵام ئەمڕۆ بەشێك لەو نانەواخانانە بێگوێدانە ئەو رێككەوتنە نرخی نانیان گرانكردووە و ئێمەش پسولەی سەرپێچیان بۆ دەكەین.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودیری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئێمە دوێنێ لەگەڵ نوێنەری نانەواخانەكانی سلێمانی و سەرۆكی ژوربازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چەندی لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار كۆبووینەوە و گوێمان لە كێشەو داواكارییەكانی نانەواخانەكانی سلێمانی گرت و داوایان كرد كە نرخی ئاردیان بۆ هەرزان بكرێت و غازیان بۆ دابینبكرێت و كرێی كارەباو كۆمەڵێك خزمەتگوزارییان لەسەر كەمبكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن نان گران نەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ لەگەڵ نوێنەری نانەواخانەكان بەو شێوەیە رێككەوتین كە مۆڵەتی یەك هەفتەمان بدەنێ بۆ ئەوەی ئەو كێشەو داواكارییانەی ئەوان كردوویانە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیان بكەین و بۆیان چارەسەر بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ژمارەیەك لە نانەواكان بێگوێدانە ئەو كۆبوونەوەیەی دوێنێ نرخی نانیان گرانكردووە بۆ شەش نان بە هەزار دینار ئەمەش جێگای قەبوڵ نییە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هەر ئەمڕۆ تیمی تایبەتمان ناردووە بۆ سەردانیكردنی نانەواخانەكان، هەر نانەوایەك دەستكاری كێشی گونكەكانی كردبێت و نرخی نانی گرانكردبێت و شەش نان بدات بە هەزار دینار پسولەی سەرپێچی بۆ دەیكەن و رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكەینەوە بۆیە واباشترە كە ئەو نانەواخانانە چاوەڕێبكەن تا ئەو هەفتەیە بزانین دەتوانین تاچەند گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









