
SNN
نرخی گازی سروشتی کە رۆژی هەینی 131.2 یۆرۆ بوو بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک، رۆژی دووشەممە بە رێژەی 12٪ دابەزی و گەیشتە 115 یۆرۆ.
خاڵی بازرگانی گازی سروشتی ئەوروپا کە ناوەندی سەرەکیی لە هۆڵەندایە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە نرخی گرێبەستی فرۆشتنی گاز بۆ مانگی نیسان، لە سەرەتای ئەمڕۆدا بە 110.2 یۆرۆ دەستیپێکردوە.
ئۆکرانیا وێڕای ئەوەی جەنگی لەگەڵ رووسیا درێژەی هەیە بەڵام بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، هەفتەی رابردوو لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی، باسی لەوەکردبوو: “رووسیا لە دابینکردنی وزەدا هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی کە بە ئۆکرانیادا تێپەڕدەبێت بە بێ وەستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی گاز”.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









