پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی لە بەغدا هەموو بەرژەوەندی هەرێمی پشتگوێخست

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەكە لە پارتی و سەدرییەكان و بەشێك لە سونەكان هاوپەیمانییەكیان پێكهێناوە كاندیدی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانیان دیاریكرد، ئەمە كاردانەوەی بەشێك لە پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی عێراق و هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێناو پەرلەمانتارێكی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات پارتی تەنها لە پێناو بەرژەوەندی خۆی چووەتە هاوپەیمانییەكەوە و بەرژەوەندیەكانی هاووڵاتیانی كوردی پشتگوێخستووە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: “لەكاتێكدا لە ڕابردوودا بەرپرسانی پارتی و دەستەڵاتدارانی هەولێر باوەڕیان بەدانوستاندن نەبوو لەگەڵ بەغدا و بانگەشەی دەوڵەتی سەربەخۆ و دراوسێیەتیان دەكرد لەگەڵ بەغدا، ئەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كە لەخەمی قوت مووچە و بژێوی هاووڵاتیاندا بەردەوامی بەدانوستان و گفتوگان دەدا لەگەڵ بەغدا تا دواجار ( قوباد تاڵەبانی) توانی دەستەبەری ناردنی 200 ملیار دینارەكە بكات بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێكدا پارتی بانگەشەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانی دەكرد بەڵام ئێستا دەبینین كە كەسێكی كردووە بە كاندید بۆ سەرۆككۆماری عێراق كە یەكێك بوو لەو كەسانەی بانگەشەی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان و جیابوونەوەی لەعێراق دەكرد، بەڵام پارتی تەنها لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بێگوێدانە بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان چووەتە ناو ئەو هاوپەیەمانییە سێ قۆڵییەوە كە لەداهاتوودا هیچ سودێكی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نابێت جگە لە بەرژەوەندی حزبی بۆ پارتی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەمووان دەزانین كە خودی (موقتەدا سەدر) پێشمەرگەی بە میلیشیا ناو دەبرد بەڵام تەنها لە پێناو بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆمار پارتی ڕێككەوتنی لەگەڵ سەدرییەكان كردووە كە پێشمەرگەیان بە میلیشیا دەزانی ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە پارتی تەنها بەرژەوەندی خۆی دەوێت و بەرژەوەندی پێشمەرگەو هاووڵاتیانی پشتگوێخستووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









