مالیکی بۆ هاوپەیمانی سێ قۆڵی “ئەستەمە رۆژی شەممە 220 پەرلەمانتاریان پێکۆکرێتەوە”

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN
نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگەیاندنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی لەلایەن هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر و حەلبووسی و بارزانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە ئەستەمە ئەو لایەنانە لە دانیشتنی رۆژی شەممەدا کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، بتوانن 220 پەرلەمانتار کۆبکەنەوە.
مالیکی ئەوەش رووندەکاتەوە، “ئەگەر هات و دانیشتنی رۆژی شەممە ئەنجامنەدرا، ئەوە هاوپەیمانی سێقۆڵی ناچار دەبن لە پێناو گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگییدا دەست بە دانوستان بکەنەوە”.
هەروەها مالیکى دەشڵیت: “چوارچێوەی هەماهەنگیی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە، بەڵام بێ بەشداریی سەدر هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەت نانێن”.
ئەمرۆ چوارشەممە هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر و بارزانی و سوننەکان هاوپەیمانی”ڕزگاری نیشتیمانی”یان راگەیاند و هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و محهمهد جهعفهر محهمهد باقر ئهلسهدریان وهك پاڵێوراوی پۆستی سهرۆك وهزیران ناساند.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









