بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: رۆژانە چوار سانتیم ئاوی بەنداوەکە زیاددەكات

وێنە: محەمەد مستەفا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژە بەوەدەكات: لە كۆی حەوت ملیۆن مەترسێجا كە توانای لە خۆگرتنی ئاوە لە ئێستادا نزیكەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوكان گلدراوەتەوە و ڕۆژانەش نزیكەی چوار سانتیمەتر ئاو زیاد دەكات، بەڵام هێشتا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی گلدراوە بە ڕێژەی لە %8 كەمترە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان، بە SNN ی راگەیاند: لە ئێستادا رۆژانە نزیكەی چوار سانتیم ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد دەكات، و هاوكات تا ئەمڕۆ نزیكەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە لە كاتێكدا بەنداوی دوكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا، بۆیە بە گشتی لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمكاتە بە رێژەی لە %8 كەمتر ئاو گلدراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەمساڵدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان تاوەكو ئەمڕۆ لە %40ی كۆی گشتی توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەكەیە بەڵام ساڵی رابردوو لەمكاتەدا لە 48% ئاو لە بەنداوەكەدا گلدرابوویەوە، بۆیە بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ مەتر و 40 سانتیمەتر ئاستی ئاوەكەی كەمیكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مانگی نیسانمان لەبەردەستدا ماوە كە ئومێدمان هەیە لەو مانگەشدا بڕێكی باش باران ببارێت و ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیاتر بەرزببێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەهۆی دروستكردنی بەنداوی داریان لەلایەن ئێرانەوە ئاستی هاتنەناوەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕوباری سیروان لەسەر بەنداوی دەربەندیخان بەڕێژەی لە %80 كەمیكردووە، هاوكات، بەنداوی دەربەندیخان لەمساڵدا بە رێژەی مەترێك و 13 سانتیمەتر زیادیكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









