
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بەشدار لە دیداری یەكێتی لە شاری كەركوك ئاماژە بەوەدەكات: دەستپێكی كارەكانی بەستنی دیداری یەكێتی لە شاری كەركوك سەلمێنەری ئەوەیە كە هەمیشە یەكێتی لەخەمی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستاندا بووە و گرنگی زۆری پێداون، هاوكات باس لە وردەكاری كارەكانی دیدارەكەی ئەمڕۆدەكات.
ڕەوەند مەلامەحمود، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی و بەشدار لە دیداری یەكێتی لە كەركوك بە SNN راگەیاند: بێگومان ئەنجامدانی دیداری یەكێتی لەناوچە دابڕاوەكانی كوردستان كارێكی گرنگ و پێویستە، هەر لە سۆنگەی گرنگیپێدانی یەكێتییە بەو ناوچە دابڕاوانە كە یەكەم كارەكانی دیداری یەكێتی لە شاری كەركوك سازكرد، كە زۆرترین ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی لەسەر ئاستە جیاوازەكان بەشداری ئەو دیدارەن ئەوەش بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كەموكورتیەكان و خستنەڕووی چارەسەرییەكان لە ئۆرگانە جیاواكانی ناو یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەشاری كەركوك هەموو چین و توێژە جیاوەكان بەگەرمی بەشداری ئەو دیدارەیان كردووە هەر لەدیدارەكەی ئەمڕۆی كەركوك 11 هۆڵی تایبەت ئامادەكراون كە كادیران و ئەندامانی یەكێتی بەسەر ئەو 11 هۆڵەدا دابەشدەبن لەوێش گفتوگۆ لەسەر كۆی گشتی بابەتەكان دەكرێت و پاشان بە شێوەی ڕاسپاردە بەرز دەكرێتەوە بۆلیژنەی باڵا و لەوێش كاری جدییان لەسەر دەكرێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: هەر لە دیدارەكەی ئەمڕۆدا ژمارەیەك لە كەسانی یاسایی ئامادەییان دەبێت كە ڕاپۆرتی جدی لەسەر ماددەی 140 ئامادە دەكەن بۆ ئەوەی لەڕووی یاساییەوە كار بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 بكرێت لەناوچە دابڕاوەكان، هاوكات كارەكانی ئەم دیدارە لەداهاتوودا بەردەوامی دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









