“كولتوری سووتاندی بارەگا لە بادینان و لەلایەن پارتییەوە دەستپێكردووە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لەیەكێتی نشتیمانی كوردستان هەمیشە لەدژی ئەنجامدانی تووندوتیژی و سووتاندنی بارەگاكاندا بووین، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییەش بزانین كە كولتوری سووتاندی بارەگا لە دوای ساڵی 2005 ەوە لە سنووری ناوچەی بادینان و لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستپێكرد، جەختیش لەوەدەكاتەوە لەبەرامبەر شیعەكان پارتی زۆر لاواز دەركەوت.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كولتوری سوتاندنی بارەگا لەدوای ساڵی 2005 دەستپێكرد ئەوەش دوای ئەوەی دەنگەكانی یەكگرتووی ئیسلامی لە سنووری دهۆك و بادینان زیادیان كردبوو ئەمە لای پارتی قەبوڵكراو نەبوو دەستیكرد بە سوتاندی بارەگای ئەو حزبە، ئەوەش كولتورێكی زۆر ناتەندروستە دوورە لە هەموو پرنسیپەكانی دیموكراسی و پێشكەوتنی حزبایەتی، بۆیە لەئێستادا كە پارتی بارەگاكەی لە بەغدا سوتاوە دەبێت هەستیش بەوەبكەن كە چەند ناخۆشە بارەگای حزبی دیكەش بسوتێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە دژی ئەنجامدانی توندوتیژی و سووتاندنی بارەگای حزبی بووین، بەڵام دەبێت هەموو خەڵكی كوردستان و عێراقیش ئەو ڕاستییە بزانن بونیادنەری سوتاندنی بارەگای حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بۆیە حزبێك بۆ خۆی خاوەنی كولتوری سووتاندنی بارەگای حزبی بووبێت دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بكات بارەگای بسووتێت ئەوەش لە ئەنجامی ئەو كارە هەڵانەیە كە پارتی لە ڕابردوو و ئێستا پەیڕەوی كردوون ئێستا بەرهەمەكەی دەدورێتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی زۆر بەلاوازی لەەردەم شیعەكاندا دەركەوت چونكە پارتی هێزی لاواز بووە نەیتوانی بەرگری لە كادیرە باڵاكانی خۆیشی بكات، بەڵكوو بە پێچەوانەوە خۆی بیبەری كرد و تەنانەت فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركردووە ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەگەر كادرێكی یەكێتی بچوكترین هەڵە بەرامبەر بە پارتی بكات هەموو دەزگا ڕاگەیاندنەكان و لەسەر ئاستی باڵاش وەڵام دەدەنەوە بەڵام بەرامبەر بەشیعەكان ئەمەمان نەبینی و پارتی زۆر لاواز دەركەوت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









