بۆ بە دەستهێنانی پۆستێك پارتی ئامادەیە دەستبەردای كادیرەكانی خۆی ببێت و دەستگیریشیان بكات

0
500

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەزموونی هەیە لە سووتاندنی بارەگای حزبەكان لەژێردەستەڵاتی خۆیدا بەتایبەت لە سنووری بادینان، بەڵام كاتێك كادیرێكی باڵای ئەو حزبە بەجۆرێك لە جۆرەكان سوكایەتی بە مەرجەعی شیعەكان دەكات و دواتر هێرش دەكرێتە سەربارەگای حزبەكەیان لەبەغدا، چاودێرانی سیاسی ئاماژە  بۆ ئەوەدەكەن پارتی بۆ ڕازیكردنی دڵی شیعەكان و بە دەستهێنانی پۆستێك ئامادەیە دەستبەردای كادیرەكانی خۆی ببێت و دەستگیریشیان بكات.

بە گوێرەی وتەی چاودێرانی سیاسی كە قسەیان بۆ SNNكردووە، ئەزموونی سووتاندی بارەگا لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ حزبەكانی دیكە ماوەتەوە و لە ئێستاشدا هەمان سیاسەت لە بەغدا پەیڕەو دەكرێت بۆیە دەبێت پارتی كە ( تەقەی دا لە دەرگای كەسێك دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بكات تەقە بدرێتەوە لە دەرگاكەی) هەر ئەوەش وایكردووە كە پارتی نەوێرێت زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو بارەگا سووتاندنەی بكات كە شەوی ڕابردوو لە بەغدا ڕوویدا چونكە پێشتر بۆخۆی بارەگای حزبی دیكەی سووتاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە كە سەرەڕای ئەوەی هەمیشە پارتی بە تووندی هێرشی كردووەتە سەر ئەو كەسایەتی و بەرپرس و حزبانەی كە ویستویانە ڕەخنەی لێبگرن، بەڵام لە ئێستادا تەنها لە پێناو ڕازیكردنی دڵی شیعەكان و هەروەها لەپێناو بەدەستهێنانی پۆستێك ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە خۆیان بێبەری بكەن لە كادیرەباڵاكانیان و تەنانەت فەرمانی دەستگیركردنیشیان بۆ دەربكەن.

وتەكانی ئەو چاودێرە سیاسیە لەكاتێكدا كە لە دوای هێرشكردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی بڵاوكردەوە كە كەسێك بەناوی “نایف كوردستانی” تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعیەت كردووە و ئەوەش بە “سووكایەتی” لێكدراوەتەوە، ئازادی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایەت سووكایەتی بە رەمز و هێما ئایینی و نیشتمانییەكان بكرێت و دەستدرێژیان بكرێتەسەر ئەو كارە بە هیچ جۆرێك قەبووڵ نییە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this