“ئەم جارە کە مووچە بەسەر خانەنشینان دابەشکرا خۆم دەچم بزانم کێشەیان چییە”

مونا یاقو، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | KRG
SNN
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارمانداوە ئه‌مجاره كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده‌بن لە شوێنی دابەشکردنەکان، بە تایبەت کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان.
د.مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، شێوازی دابه‌شكردنی مووچه پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه ئێستا خانەنشینن، له‌وانه‌یه زیاتر له 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بووبێت.
مونا دەشڵێت: “نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌وشێوه‌یه مافی خۆیان بدرێتێت كه ساده‌ترین مافی خۆیانه له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه بۆیان ده‌درێت، بۆیە بڕیارماندا ئه‌مجاره‌ی كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن له‌و شوێنانه واته له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، له‌وانه‌یه من بۆخۆم له‌گه‌ڵیان بچم هه‌تا بزانین بارودۆخه‌كه چۆنه، بابزانین كێشه‌كه چیه و بۆچی زیاتر له جارێك ئه‌و كێشه‌یه(گیانلەدەستدان لە سەرەی وەرگرتنی موچە) ڕوویداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









