پارتی داهاتی فرۆشتنی نەوت بەهی خۆی دەزانێت و وەک خێر دەیداتە وەزارەتی دارایی

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا ئەمڕۆ هیچ بڕە داهاتێك لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدا لە مانگەكانی پێشوو لە دوای 20ی مانگەوە ئەو داهاتە گەڕایەوە، جەختیش دەكاتەوە كە پارتی داهاتی فرۆشتنی نەوت بە تەنها بەهی خۆی دەزانێت و وەك خێر دەیداتە وەزارەتی دارایی.
بەگوێرەی وتەی بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی كە قسەی بۆ SNNكردووە ئاماژە بەوەكراوە، لەگەڵ ئەوەی وابریارە كە لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم نەگەڕێێندراوەتەوە لەكاتێكدا مانگەكانی پێشوو لە دوای 20ی هەموو مانگێك بڕێك پارە دەگەیشتە وەوارەتی دارایی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، هاوكات داهاتی ناوخۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك گەڕێندراوەتەوە بەڵام ئەمە بەتەنها بەشی مووچەی هەموو وەزارەتەكان ناكات ئەگەر داهاتی نەوتیش نەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت پارتی بە مەبەست گێرانەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڕاگرتووە و وەك كارتێكی سیاسی بەكاری دەهێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی دیموكراتی كوردستان واتێگەیشتووە كە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە تەنها هی خۆیەتی و وەك خێر دەیداتە وەزارەتەكان بۆ دابەشكردنی مووچە، لەكاتێكدا ئەوە داهاتێكی گشتییە و دەبێت بۆ هەموو هاووڵاتیان بێت، بۆیە تائێستا بەرچاومان ڕوونییە كەی داهاتی فرۆشتنی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچە بەخێرایی پرۆسەكە بەڕێوەبچێت و گرفتی نەبوونی سیولە لەبانكەكان دروست نەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









