قوباد تاڵەبانی: بڕيارەکەی دادگای فيدڕاڵی کاريگەری لەسەر کەرتی وزە دەبێت

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
جێگری سەرۆکی حکومەت رايگەياند: بڕيارەکەی دادگای فيدڕاڵی کاريگەری لەسەر کەرتی وزە دەبێت چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەین بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارە دەکەن ، دەشڵێت “بارودۆخی دارايی هەرێم زۆر ئاڵۆزە”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ميانی بەشداريکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە وڵاتی ئيمارات بەڕێوەدەچێت، رايگەياند: بڕيارەکەی دادگای فيدڕاڵی کاریگەریی دەبێت لەسەر کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کاری خۆمان و چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەین بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەگەڵ هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان پەیوەندی کراوە، هیچ کۆمپانیایەکی نەوتیی نێودەوڵەتیی نەهاتووە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی خۆی بێت و شاندی خۆیان بێن و هەڵسەنگاندن بۆ دەستووری عێراق و هەڵسەنگاندنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان نەکەن، ئەوان ئەو ریسکەیان نەدەکرد کە کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان یاسایی نەبوایە”.
وتيشی “ئێمە وەک هەرێمی کوردستان دەبێ بەرەبەرە دووربکەوینەوە لە نەوت و گاز. راستە نرخی نەوت لەبەر چەند کێشەیەکی جیهانی بەرزبووەتەوە ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی تەمبەڵبوونەوەی ئێمە و سبەی نرخەکە دابەزێت تووشی کێشە دەبینەوە، دەبێت سوود لە ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتوو و سەرکەوتووەکان وەربگرین، پێموایە پشتبەستنی ئێمە بە نەوت بۆ داهات هەڵەیەکی گەورەیە”.
سەبارەت بە دۆخی دارايی هەرێميش قوباد تاڵەبانی دەڵێت “بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و لەژێر زەختێکی زۆردایە، بۆیە دەبێت ئێمە بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








