تەحەدای وەزارەتی دارایی دەکەم بزانێت داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل چەندە

SNN
من وەک ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە چەند ژمارەیەکی گرنگ دەکەم کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوێنێ لە وتارێکیدا باسی کرد، چەندین جار ئاماژەم بەوە کردووە کە داهاتی هەرێم زیاتر لە مووچەی مووچە خۆران، بەڵام لە زاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە قسە دەکەم کە وتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
کاروان گەزنەی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا حکومەتی هەرێم 15 ملیۆن نەوت بەرمیل نەوت مانگانە بەرهەم دەهێنێت، کە 470 هەزار بەرمیل نەوتی دەفرۆشێت، کە لەم بڕە 51 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار داهاتی نەوتە، کە بەپێی وتەی خۆیان گەر لە %41ی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی هەرێم بگەڕێتەوە دەکاتە زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلار لە یەک رۆژدا، کە بیکەینە دینار دەکاتە 934 ملیار دینار بۆ یەک مانگ و تەنیا مووچەی فەرمانبەران لە مانگێکدا 900 ملیار دینارە، بەبێ داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومرگییە فەرمییەکان و نا فەرمییەکان.
گەزنەی ئەوەش رووندەکاتەوە، رۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوت لە سوریاوە داغڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت و کەس نازانێت داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی چ بەرپرسێکەوە، لە پاڵاوگەی لاناس دەپاڵورێت.
وتیشی” تەحەدای وەزارەتی دارایی دەکەم کە بزانن داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل داهاتی چەندە، تەنیا ئەوە دەڵێم کە داهاتەکان زۆر زیاترن لە مووچەی مووچەخۆران و دەستێکی ئەنقەست هەیە کە ناهێڵێت مووچە بدرێتە فەرمانبەران و بە ئەنقەست هەنێک ناوچە وەک سلێمانی سزا دەدرێت و مووچەیان پێنادەن”
دەربارەی ئەو کادرەی پارتی کە تویتێکی دژی سیستانی کردبوو گەزنەی وتی” پارتی نەتوانێت دیفاع لە کادرێکی خۆی بکات چۆن دەتوانێت دوو رۆژی تر پۆستی سەرۆککۆمار وەربگرێت و دیفاع لە تەواوی پێکهاتەکانی عێراق بکات”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









