“لایەنەکان رێککەوتن نەکەن دانیشتنەکەی سبەی هاوشێوەی 26 مانگ دەبێت”

د. بڕیار ڕهشید، ئهندامى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر تاسبەینێ گفتوگۆو لێتێگەیشتن لە نێوان دووبەرەی شیعەكان و پارتی و یەكێتی نەیەتە پێش ئەوا دانیشتنەكەی سبەی چوارشەممەش هیچ ئەنجامێكی نابێت و هاوشێوەی دانیشتنەكەی پێشوو ناتواندرێت سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت، بۆیە باشترین چارەسەر پەنابردنە بەر گفتوگۆ.
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: “سروشتی كاری سیاسی لە عێراق پێویستی بە گفتوگۆ و لێكتێگەیتن و ڕێككەوتن هەیە بۆ ئەوەی تەوافوق و لێتێگەیشتن بێتە ئاراوە لەبارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەگوزەرێت هەمان ئەو دۆخەی رۆژی شەممە لە ئەنجومەنی نوێنەران روویدا بۆ رۆژی چوار شەممەش دووبارە دەبێتەوە ئەگەر گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان لایەنە سیاسییەكان ئەنجام نەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەرەو چەقبەستووی ڕۆشتووە و بەتەواوی پەكی كەوتووەلەكاتێكدا دەبوو لەئێستادا پۆستی سەرۆككۆمار یەكلایی بكرایەتەوە و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی دەستبەكار ببوایە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە ئەوە بكرێت هەوڵەكانیش بۆ ئەوەیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بخرێتەوە سەر رێچكەی خۆی و ئەم دۆخە چارەسەر بكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە پابەندنەبوونی پارتی بە رێككەوتنەكانی لەگەڵ یەكێتی كێشەی لە بەردەم یەكڕی كورد دروستكردووە، هاوكات ئەوەی دەوترێت لەبارەی ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەگەرێكی لاوازە ناتواندرێت بەئاسانی پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









