بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی پێشنیارێکی گرنگ بۆ مووچەی خانەنشینی دەکرێت

خانەنشین
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كەمركردنەوەی ئەو قەرەباڵخییەی كە لەسەر بانكەكان دروستدەبێت لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، بەرێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات پێشنیارێکمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە لەمەودوا هەر فەرمانەرێك خانەنشین دەبێت مووچەكەی بۆ بنرێنەوە ئەو فەرمانگەی پێشتری دەوامی لێكردووە و مووچەی لەوێ وەربگرێت، ئەوەش هۆكارێكی باش دەبێت بۆ زیاتر نەبوونی قەرەباڵخی لەسەر بانكەكان.
ئاراز حەمە غەریب، بەرێوەبەری خانەنشینی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر نەبوونی قەرەباڵخی لەسەر بانكەكان بەتایبەت لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، چەند ڕێگاچارە و چارەسەرێكی گرنگمان ئامادەكردووە، چونكە لە ئێستادا ژمارەی بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كەمە و لەبەرامبەردا ژمارەی خانەنشینان زۆر زۆرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی قەرەباڵخی زیاتر لەسەر بانكەكان دروستنەبێت لەكاتی دابەشكردنی مووچە ئەوا پێشنیارێكمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە بۆ لەمەودوا هەر فەرمانبەرێك كە خانەنشین دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی مامەڵەكانی خانەنشین بوونی بۆ بكرێت، بەڵام مووچەكەی بۆ بنرێنەوە ئەو فەرمانگەی پێشتر دەوامی لێكردووە و مووچە لەوێ وەربگرێت.
بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ڕێگاچارەیەكی دیكەی كەمكردنەوەی قەرەباڵخی بەردەم بانكەكان لەكاتی دابەشكردنی مووچە ئەوەیە كە ژمارەی بانكەكان زیاد بكرێت ئەمەش هۆكار دەبێت بە نەمانی قەرەباڵخی، هاوكات ئەگەر مووچەی خانەنشینان بكرێت بە كارت ئەوەش كارێكی باش دەبێت قەرەباڵخی زۆر دروستنابێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









