“بەهۆی دابیننەكردنی مووچەکانیان خەریكە پرۆسەی خوێندن گرفتی بۆ دروستدەبێت”

مامۆستایهك له یهكێك له قوتابخانهكانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە ئەو بەڵێنانەی خۆی جێبەجیبكات كە چەندین جار بە فەرمانبەران و مامۆستایانی داوە كە هەر 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە لەوادی خۆیدا زۆر دوادەكەوێت، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی دابیننەكردنی مووچەلەكاتی خۆیدا خەریكە پرۆسەی خوێندن گرفتی بۆ دروستدەبێت.
عەبدواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: جێگای خۆشحاڵی ئێمە بوو كە لەسەرەتای دەستپێكی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تاڕادەیەكی باش پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەچوو كە دەتواندرا مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت و مامۆستایانیش بەدڵسۆزانە بە ئەركی سەرشانی خۆیان هەستاون، لەكاتێكدا ئەمساڵدا بەبەراورد بەدوو ساڵی رابردوو پرۆسەی خوێندن بەباشتر بەرێوەچووە، بەڵام جارێكی دیكە خەریكە گرفت لەبەردەم پرۆسەی خوێندن دروست دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ماوەی چەند مانگێكە مووچە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دابەشناكرێت و زۆر دوادەكەوێت و هەروەها تا ئێستاش چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەرنەكراوە هاوكات چەندین گرفتی دیكە رووبەڕووی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن بوونەتەوە، بۆیە ئەمەوایكردووە كە بەداخەوە جارێكی دیكە خەریكە پرۆسەی خوێندن رووبەرووی گرفت ببێتەوە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەروو، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن بە باشی بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت دەبێت حكومەتی هەرێم بەهیچ پاساوێك مووچە دوا نەخات و هەر 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت، پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێبكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلایی بكرێتەوە بەدامەزراندینبەشێوەی گرێبەست یاخود بە هەمیشەیكردنیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









