لە مانگی رەمەزاندا دوو سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت

سەبەتەی خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات لە ئێستادا مادەكانی سەبەتەی خۆراكی گەیشتووەتە كۆگاكانی تایبەت بەهەڵگرتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یەكەم بەشە خۆراك دابەشدەگەین و تا كۆتایی مانگی ڕەمەزانیش بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەشدەكەین كە ئەم دوو بەشە خۆراكە باشترین مادەی خۆراكی لەڕووی كوالییتەوە لە خۆدەگرێت و مادەیەكشی زیادەش دابەشدەكرێت كە مانگەكانی پێشتر دبەشنەكراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند كە لەمانگی ڕەمەزاندا دووبەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكات، لە ئێستادا زیاد لە %95 بەشەخۆراكی یەكەممان بەدەستگەیشتووە و لەچەند رۆژی داهاتوو دەستدەكەین بەدابەشكردنی بەسەر بریكارەكاندا، هاوكات بەشێك لەمادەكانی بەشەخۆراكی دووەمیش گەیشتووەتە كۆگانمان و پێش كۆتایی مانگی ڕەمەزان ئەویش دابەشدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم دوو بەشەخۆراكەی كە لەم مانگی ڕمەزانە دابەشدەكرێت جگە لە ( ئارد و زەیت و شەكرو برنج و فاسۆلیاو زەیت و لەتكە نۆك و دۆشاوی تەماتە) كە مانگەكانی پێش دابەشكراوە، لەمانگی ڕەمەزاندا ( نیسك )یش بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد كراوە كە سەرجەمیان بە كوالیتییەكی بەرزەوە ئامادەكراون و همان ئەو كوالیتیە كە لە بازاڕەكاندا بەنرخێكی بەرز دەفرۆشرێن.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر كەسێك بڕی نۆ كیلۆ ئارد و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و سێ كیلۆ برنج و كیلۆیك شەكر و لیترێك زەیت و نیوكیلۆ فاسۆلیا و نیوكیلۆ لەتكە نۆك، هاوكات نیوكیلۆ نیسكیش دابەشدەكرێت، ئەمەش كاریگەری زۆرباشی دەبێت لەسەر نزمبوونەوەی نرخی ئەومادە خۆراكییانە لەبازارەكاندا بەتایبەت لەمانگی ڕەمەزاندا كە هاووتیان خواستیان لەسەر كڕینی مادەخۆراكییەكان زیاتر دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









