“ئه‌گه‌ر كورد نه‌وتی عێراقی بفرۆشتایه رێژه‌ی كورتهێنان 52% ده‌بوو”

دابان محەمەد
SNN
دابان محه‌مه‌د ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دەڵێت:”عێراق رۆژانه زیاتر له چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، داھاتی مانگی ڕابردووی عێراق نزیكه‌ی نۆ ملیار دۆلار بووه، ھه‌رێمی كوردستان 450 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت به‌م پێیه، عێراق 10 ھێنده‌ی ھه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌فرۆشێت”.
ئاماژە بەوەشدەکات، داھاتی نه‌وتی ھه‌رێم 9 ملیار دۆلاره و ته‌نیا چوار ملیار دۆلاری بۆ ماوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وتی عێراق به‌ده‌ست ھه‌رێمه بوایه و به‌م تاڵانیه بیانفرۆشتایه، ئه‌وا عێراق به‌درێژایی ساڵی 2021 ته‌نیا 40 ملیار دۆلاری بۆ ده‌مایه‌وه، به واتایه‌كی دیكه بودجه‌ی 2021ی عێراق 129 ملیار بو و به‌ڕێژه‌ی 28% كورتھێنانی ھه‌بوو، به‌م پێوه‌ره عێراق 60 ترلیۆنی له نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وت و رێژه‌ی كورتهێنانیشی ده‌بووه 52%.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، ھه‌رێمی كوردستان 10 ترلیۆن دیناری عێراقی له بودجه‌ی 2021 پێ كه‌م بوو، كه‌چی شه‌ش ترلیۆن دیناری له‌داهاتی نه‌وت بۆ ماوه‌ته‌وه.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









