پارتی بەمەبەست بارەگاكەی خۆی لە بەغدا تێكداو پەیوەندی بە نیگەرانی ئەو حزبەوە نەبووە

بارەگای پارتی لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەبەرامبەر توتێكی كادرێكی پارتی لایەنگرانی مەرجەعی شیعەكان لەبەغدا هێرشیانكردە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و بارەگاكەیان سوتاند، ڕۆژێك دوای ئەو ڕووداوە بەبڕیار سەرۆكی پارتی بارەگاكەی خۆی ڕووخاند گوایە پارتی نیگەرانن لە سوتاندنی بارەگاكەیان لەبەغدا بۆیە بەتەواوی ڕووخاندوویانە بەڵام ڕاستی ڕووخانی بارەگاكە بابەتەێكی دیكەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کادرێکی پێشکەوتووی پارتی بە SNNی داوەن ئەوە خراوەتەڕوو، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە هەوڵی زۆریداوە كە زەوی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا بكرێت بەناوی ئەو حزبەوە بۆ ئەومەبەستەش هەر لەساڵی ڕابردوو پارتی بەفەرمی نوسراوی ئاراستەی دەستەی دەزگای وەبەرهێنانی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی ئەو زەوییە بكەن بەناوی پارتییەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەزگای وەبەرهێنانی بەغدا ئەو داواكارییەی بەغدای ڕەتكردووەتەوە و ئامادەنەبووە بەشێوەی موساتەحە زەوەی بارەگای لقی پێنجی پارتی كە ڕووبەڕێكی زۆر و بەرفراوانی هەیە بكات بەناوی ئەو حزبەوە، هاوكات لەدوای سوتاندنی بارەگاكەیانەوە بەرپرسانی ئەو حزبە ئەوەیان بەدەرفەت زانیوە كە بینای بارەگاكە بەتەواوی بڕوخێنن و جارێكی دیكە ئەوە بكەن بە بیانوو بۆ ئەوەی زەوەی بارەگاكە بكرێت بەناوی حزبەكەیانەوە.
SNNئەوەشی زانیوە كە ڕووخاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا بەهۆی نیگەرانی ئەو حزبەوە نەبووە بەڵكوو مەبەست لێی كارێكی بازرگانی بووە و پارتی بەنیازە لەوڕێگایەوە زەوی بارەگای حزبەكەی بكات بەناوی خۆیەوە و دواتر بیكات بە پرۆژەی بازرگانی ئەوەش لەلایەن دەزگای وەبەرهێنانی بەغداوە ڕەتكراوەیە.
شەوی 27ی ئەم مانگە لەبەرامبەر تویتێكی كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی (نایف كوردستانی) لەلایەن ژمارەیەك گەنجەوە بارەگای لقی پێنجی ئەو حزبەیان سوتاند، دواتر میدیاكانی پارتی ئەوەیان بڵاویانكردەوە كە لەبەرامبەر نیگەرانی لە حكومەتی عێراق كە نەیتوانیوە بارەگاكەی بپارێزێت، بەبڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد رووخێنراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









