پارتی كەركوك بە داگیركراو دەزانێت بەڵام داوای پلەوپۆست لە بەغدا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم شاری كەركوك و ناوچەدا بڕاوەكان هیچ كێشەو گرفتێكیان نەبوو، بەڵام پارتی ڕیفراندۆمی كرد بۆ ئەوەی هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان كێشەو گرفتیش بۆ كەركوك دروستبكات، ئێستاش كەركوك بەداگیركراو دەزانێت بەڵام دەچێت داوای پلەوپۆست لە بەغدا دەكات و ناهێڵێت پارێزگارێكی كوردی بۆ دابندرێت.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی كە لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتە ئاراوە لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دۆخێكی نەخوازراوە لەرووی ئەمنی و ئابوورییەوە شارەكەوە وەك پێویست بەڕێوە نابرێت، پارێزگارەكەشی ناتوانێت هاوسەنگی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك رابگرێت و هاوكات پارتیش هۆكارە بۆئەوەی نەتواندرا كە پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەلایەك كەركوك بە داگیركراو دەزانێت و لەلایەكی دیكەشەوە دەچێت لە بەغدا رێككەوتنی ژیربەژیردەكات بۆ ئەوەی نەهێڵێت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت، لەلایەكی دیكەشەوە دەچێت داوای پلەوپۆست لە بەغدا دەكات لەكاتێكدا پێش ڕیفراندۆم زۆربەی پلەوپۆستەكانی كەركوك لای پارتی بوون بەڵام هەر پارتی بوو ئەو پۆستانەی جێهێشت و ڕادەستی عەرەب و توركمانەكی كرد، هاوكات ئێستاشی لەگەڵدا بێت پارتی مەبەستییەتی ئەو دۆخەی لەكەركوك هەیە وەك خۆی بمێنێتەوە و ڕێگەنەدرێت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
ئەو بەرپرسەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بەرپرسەكانی پارتی و پاسەوانەكانیان دەهاتنە كەركوك و موچەكانیان وەردەگرت و دەگەڕانەوە هەولێر، هەر لە هەولێریشەوە دەیانوت كەركوك داگیر كراوە لەكاتێكدا پارتی بۆخۆی هۆكار بوو بۆ تێكدانی دۆخی هەرێم و ژیانی خەڵك لە كوردستان، ئەوەندە كێشەیان لە هەرێمی كوردستان دروست كردوە، دەیانویست ئەو كێشانە بۆ ناوچە كێشلەسەرەكان بگوازنەوە، بۆئەوەش هاتن ریفراندۆمیان لەم ناوچانە ئەنجامدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









