
وتارى نوری مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | فۆتۆ: پێگه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى یاسا
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆچوونى لایه‌نه‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌رد ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمه پێمانوایه دروستكردنى كوتله‌ى گه‌وره پێویسته له‌نێو ماڵى شیعه‌دابێت و به‌بێ موقته‌دا سه‌دریش كوتله‌ى گه‌وره پێكنایه‌ت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در 40 رۆژ ماوه‌ى دایه لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ كوتله‌كه‌ى ئه‌و كوتله‌ى گه‌وره پێكبهێنن و سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێرن.
له وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دردا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى نیسان، مه‌حمود سه‌لامى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆچوونى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: “مه‌حاڵه بتوانین كوتله‌ى گه‌وره پێكبهێنين به‌بێ ره‌وتى سه‌در، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌تى یاسا و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه، چونكه دروستكردنى كوتله‌ى گه‌وره پێویسته له‌نێو ماڵى شیعه‌دا بێت”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا باس له‌وه‌شده‌كات، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا رێگاى ده‌رچوون له‌م چه‌قبه‌ستوێتیه‌ى ئێستا عێراق تێیكه‌وتووه ده‌دۆزینه‌وه، پێكهێنانى حكومه‌تیش هه‌مان شێوه‌ى رابردوو ده‌بێت و به‌یه‌كه‌وه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و لایه‌نه‌كانى تر ده‌كه‌ونه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









