“زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ئیشده‌كه‌ن كارمه‌نده‌كانیان سه‌ربه مۆسادن”

ئاڵاى ئیسرائیل و لۆگۆى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئیسرائیل (مۆساد) | فۆتۆ: Shutterstock
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رده‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن سه‌ربه مۆسادن، ده‌شڵێت: “ئیمارات و هه‌رێمى كوردستان و به‌حره‌ین بوونه‌ته مه‌یدانى یاریكردنى مۆساد”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د رووسان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رده‌ن رایگه‌یاند، “زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات و به‌حره‌ین ئیش ده‌كه‌ن كارمه‌نده‌كانیان سه‌ربه ده‌زگاى سیخوڕ‌ى نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل (مۆساد)ن و ته‌نیا به‌شێوه‌ى رووكه‌ش له كۆمپانیاكاندا كارده‌كه‌ن، له بنه‌ڕه‌تدا كارى هه‌واڵگرى ده‌كه‌ن”.
محه‌مه‌د رووسان باس له ستراتیژى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌منى ئیسرائیل ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى نییه، به‌ڵكو ستراتیژیه‌تى هه‌واڵگرى هه‌یه تایبه‌ت به ده‌ره‌وه، چونكه هه‌واڵگرى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه بۆ ئیسرائیل گرنگتره، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌كرێت بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كى شاراوه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئیسرائیل‌دا هه‌یه له‌ڕووى هه‌واڵگرییه‌وه”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ئیمارات و هه‌رێمى كوردستان و به‌حره‌ین بوونه‌ته مه‌یدانى یاریكردنى مۆساد و زۆرترین چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كانى ئیسرائیل له‌م سێ شوێنه‌دایه”.
قسه‌كانى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌رده‌نییه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا ساڵح ئه‌بوو عیزه‌ت، سیاسه‌تمه‌دارى فه‌ڵه‌ستینى له باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل و هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “ئیسرائیل هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنێت به مه‌به‌ستى سیخوڕیكردن به‌سه‌ر سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و ئێران. هه‌رێمى كوردستانیش رۆڵێكى هاریكارى هه‌یه له جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى ئیسرائیل‌دا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









