بەواژووی 68 پەرلەمانتار داوای یاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەكان دەكرێت

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی هێنانەكایەی یاسای ماف و ئیمیتیازاتی پێشمەرگە دێرینەكانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كورد بە واژووی 68 پەرلەمانتار پێشنیارە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەكانی شۆڕشی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بوونی ئەو یاسایە بە پێویست و هەنووكەیی دەزانین.
عوسمان سێدەری جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پێشمەرگە دێرینەكانی شۆڕشی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان وەك هەر چین و توێژێكی دیكەی كوردستان ئەوانیش بەشێكی گرنگی ئەم گەم گەلەن كە ڕۆڵی سەرەكی و بنەڕەتیان هەبووە لە فەراهەمكردنی ئەم ئازادییەی كە لە ئێستادا لەهەرێمی كوردستان بوونی هەیە، بەڵام تا ئێستا وەك پێویست ئاو لەو پێشمەرگە دێرینانە نەدراوەتەوە بۆیە لیژنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان هاوڕابووین كە دەبێت یاسایەكی تایبەت بەماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەكان ئامادە بكەین و ڕاسدەستی دەستەی سەرۆكایەی پەرلەمانی بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 78 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان وبە واژووی 68 پەرلەمانتار، پێشنیازە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەكانی شۆڕشی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانمان ئامادەكردووە و ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیشمان كردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، بوونی ئەو یاسایە بۆ پێشمەرگە دێینەكان پێویستییەكی گرنگ و هەنووكەیی بوو بۆ ڕێزگرتن لەو خەبات و قارەمانییەتیەی كە ئەو پێشمەرگە دێرینانە لەپێناو ڕزگاری گەلەكەمان كردوویانە، هاوكات هۆكارێكیش دەبێت بۆ شایستە بوون و شایستە نەبوونی ئەوانەی كە ڕۆژێك لە ڕۆژان پێشمەرگە نەبوون بەڵام وەك پێشمەرگەی دێرین ناویان تۆماركراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









