
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: BT
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە بۆ دیالۆگی جددی و بنیاتنەر لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکان و سەربەخۆکان بۆ دەرچوون لە بنبەستى سیاسی.
له به‌یاننامه‌يه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە دڵسۆزن بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و سوور نەبن لەسەر هاوکێشەی شکاندنی ئەو ئیرادەیەی کە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، چونكه تاکە لایه‌ن کە زیانی بەرکەوتووە گەلی عێراقە.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌ر بنه‌ماى چوار خاڵى سه‌ره‌كى دیالۆگى سیاسى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كرێت:
یه‌كه‌م: پابەندی مەرجە دەستوورییەکانبن و فراکسیۆنی زۆرینە لە هەردوولا بەمەبەستی گەرەنتی کردن و تەواوکردنی بەرکەوتەی نیشتیمانی بۆ مافی پێکهاتەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە، لە چوارچێوەی دیدێکی یەکگرتوودا کە چوارچێوە و هاوپەیمانەکانی و کوتلەی سەدر و هاوپەیمانەکانی هاوبەشن.
دووه‌م: دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی زۆرینەکاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وەک کارامەیی و نەزاهە و سەربەخۆیی لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی سەدرەوە لەسەری رێکبکەون.
سێه‌م: رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا و بە کۆدەنگی جێبەجێیبکەن، ئەو فراکسیۆنە براوانەی کە دەیانەوێت و پابەندن بە بەرنامەکەوە و شیاون بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و لێهاتون تێیدا بەشدار بن.
چواره‌م: ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا چاودێری حکومەت بکات و بەرپرسیارە لەهەڵەکان و زیادەڕۆییەکانی و ئۆپۆزسیۆنیش دەتوانێت بەپێی یاسا بەگونجاوی کارەکانی خۆی جێبەجێبکات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “داواكارین له براكانمان كه له رابردوودا داواكارییه‌كانى ئێمه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان و ده‌ستبه گفتوگۆ بكه‌ن”.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌دواى ئه‌وه دێت كه دوێنێ پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در 40 رۆژ ماوه‌ى دایه لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ كوتله‌كه‌ى ئه‌و كوتله‌ى گه‌وره پێكبهێنن و سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێرن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









