“پارتی لەرێككەوتنەكەی لەگەڵ سەدر بێهیوا بووە و نازانێت چۆن خۆی دەرباز بكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە پارتی و سەدرییەكان و بەشێك لە سوننەكان هاوپەیمانی ڕزگاری نشتیمانییان ڕاگەیاند و ئەو سێ لایەنە واخۆیان ئامادەكردبوو كە هەموو شتێك بەدڵی ئەوان دەبێت لەماوەیەكی دیاریكراودا دەتوانن ئەوەی مەبەستیان بەدەستی بهێنن، بەڵام وادەرنەچوو، کار گەیشتووەتە ئەوەی پارتی لەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ سەدرییەكان كردویەتی بێهیوا بووە و نازانێت چۆن خۆی لەو دۆخە ڕزگار بكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانیSNN دوای ئەوەی هەریەكە لە پارتی و سەدر و حەلبوسی سەركەوتوو نەبوون لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و هەروەها پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، فراكسیۆنی پارتی بە جیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبەكەیان كۆبوونەتەوەو بە ڕوونی ئەوەیان پێوتوون كە ئەوەی پارتی بەتەمای بوو لە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ سەدرو حەلبوسی بەدەستی بهێنێت شكستیان هێناوە و ئەوەی كە ویستیان بەدڵی ئەوان نەبوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرلەو كۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی پارتیش نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی لێدوان و تویتەكانی موقتەدا سەدر كە ڕای گەیاندبوو، ئامادەیە ببێتە ئۆپۆزسیۆن بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕای پارتی و كوتلەكەی حەلبوسی ئەو بڕیارانەی داوە، هاوكات كوتلەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەئێستادا لەوە تێگەیشتوون كە هەرسێ لایەنی پارتی و سەدر و حەلبوسی بەتەنها ناتوانن نیسابی یاسایی بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان بەدەستبخەن، ئەمە پارتی تەواو بێهیوا كردووە و نازانێت چۆن خۆی لەو دۆخە ڕزگار بكات كە تێی كەوتووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN جەخت لەوەشكراوەتەوە كە بەشێكی زۆری شیعەكان نیگەرانی خۆیان گەیاندووەتە پارتی كە ئەوان هۆكار بوون بۆ تێكدانی ناوماڵی شیعەكان، هاوكات ستایشی رۆڵی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستانیان كردووە كە ئەوان لە تێكدانی ماڵی شیعەكان خۆیان بەدوور گرتووە، ئەمەش وایكردووە كە پارتی بیر لەوەبكاتەوە كە ئەگەر تا 6/4/2022 نەتواندرا ئەوەی مەبەستیان بەدەستی بهێنن بیانوویەك بدۆزێتەوە بۆ هاتنە دەرەوەی لەو ڕێككەوتنە سێ قۆڵییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









