کوتلەی سادیقون “حەلبوسی کۆنترۆڵی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا نەماوە”

محەمەد حەلبوسی
SNN
ئەندامێکی کوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، توانای ئیدارەدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی نییە.
(تورکی جەمالی) ئەندامی کوتلەی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھیچ ڕۆڵێکی ڕاستەقینەی نەماوە، بەڵکو لایەنێکی سیاسی دیاریکراو بە تەواوی دەستی بەسەر کاری ئەنجومەنەکەدا گرتووە و ھەژمونی کردووە بەسەر خودی محەمەد حەلبوسیشدا.
ئەو ئەندامەی کوتلەی سادیقون، بێ ئەوەی ناوی ھیچ لایەنێک بھێنێت جەختیکردەوە، ئێستا حەلبوسی کۆنترۆڵی ئیدارەدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دەست دەرچووە و ناتوانێت کاروبارەکانی وەک پێویست بەڕێوە بەرێت، بەڵکو ھەموو ڕۆڵەکە بۆ لایەنێکی دیاریکراو قۆرغ کراوە، خودی حەلبوسیش باش لەو راستییە گەیشتووە کە هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









