“پارتی پابەندی ئەو رێككەونە نابێت كە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەسەری ڕێككەوتوون”

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان مانگی لە ڕابردوو لەسەر ئەوە رێككەوتن كە یاسای هەڵبژاردن بە سازان هەمواربكرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا فراكسیۆنی پارتی پابەندی ئەو ڕێككەوتنەی نیە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات جگە لە فراكسیۆنی پارتی هەموو فراكسیۆنەكان هاوڕاین ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نیشتمانیانی و سیاسیی و یاساییان هەیە، بە ڕێككەوتن و سازان یەكلا بكرێنەوە
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی گەیشتن بەرێككەوتن و لێكنزیك بوونەوە، لەمانگی ڕابردوودا سەرجەم فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان بە پارتی دیموكراتی كوردسانیشەوە لەسەر ئەوە ریككەوتین كە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراودا ئەنجام بدرێت نەبینە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەمانگی ڕابردوو هەموو فراكسیۆنەكان لەسەر ئەوە هاوڕابووین كە بۆ هەمواری یاسای ھەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان، كە ئەو سێ بابەتە ڕەهەندی نیشتمانیانی و سیاسیی و یاساییان هەیە، بە ڕێككەوتن و سازانی نێوان فراكسیۆنەكان بێت و بە بێ ڕێككەوتن تێنەپەڕێندرێن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەروو، تائێستا سەرجەم فراكسیۆنەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی پابەندی ئەو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنەین كە لەمانگی ڕابردوو لەسەری ڕیككەوتین، بۆ ئەومەبەستەش جگە لە فراكسیۆنی پارتی یاداشتێكمان بۆ هەمواری یاسای ھەڵبژاردن پێشكەش بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كار و یاساكە ھەموار بكرێتەوە، بەڵام فراكسیۆنی پارتی گرفت لەبەردەم ئەو یاداشتە دروستدەكات و بەنیازە پەنا بۆ زۆرینەو كەمینە ببات ئەمەش جێگای قەبوڵ نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









