بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکەران خەمی گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بوو

بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای سیاسەت و کوردایەتی، رۆشنبیری و رۆژنامەگەری، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.
باسی لەوەشکردووە: “مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یەکێک بوو لە سیمبولەکانی سیاسەت، رێبەری خەبات و تێکۆشان لە سەدەی رابردوودا و بەو بیرە نەتەوەییەوە کە هەیبوو، هەموو ژیانی بۆ خەبات دژی زوڵم و ستەم تەرخانکرد. ئەمەش نەک هەر لە کاری سیاسیدا، بەڵکو لە بەرهەمە ئەدەبی و رۆژنامەوانییەکانیدا بە ئاشکرا دیارە”.
راشیگەیاندووە: “یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکەران و هەبوونی گوتارێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا خەمی گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بوو. هەمیشە بڕوای بەوە هەبووە کە سەرکەوتنی کورد پەیوەستە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی ناوماڵی کوردەوە، بۆ ئەمەش هەوڵی زۆری داوە و مێژوو شاهیدی دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ مامۆستا ئیبراهیم دەدات بەرامبەر سەربەرزی و سەرفرازی خەڵکی کوردستان”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەوکاتەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، خەباتی سیاسی گۆڕانکاری و نوێگەری بەسەردا هات و بناغەیەکی نوێی بۆ خەبات و کاری سیاسی دانا. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و شێوازی کارکردنیدا. ئەوانەی رابردوو لەیاد ناکەن و مێژوو وەک خۆی دەگێڕنەوە، ئەم راستییە باش دەزانن”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “ئێمە خەبات و تێکۆشانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەیاد ناکەین. بە سوودوەرگرتن لەو میراتە سیاسی و رۆشنبیرییەی مامۆستا بۆ ئێمەی جێهێشتووە درێژە بە خەبات دەدەین و بە ئومێدەوە بۆ داهاتوو دەڕوانین. ئەمەش ئەرک و بەرپرسارێتی ئێمەیە بەرامبەر نەتەوەکەمان و وەفاداریمان بۆ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









