SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای سەردانەكەی مەسروربارزانی بۆ توركیا و دواتر دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان كاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات: بەداخەوە كە پارتی بە ئاشكرا ڕێنمونی سوپای توركیا دەكات لە هیرشەكانی بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان كە ئەوەش پێشێلكاری سەروەری خاكی عێراق و هەرێمی كوردستانە.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەو ئۆپراسیۆنەی دەوڵەتی توركیا دەستپێكردووە بەهاوكاری و هەماهەنگی پارتی دیموكراتی كوردستانە ئەوەش بەڕوونی دیارە لەدوای سەردانەكەی مەسروربارزانی بۆ توركیا ئەو هێرشانە دەستیان پێكرد توركیا ش بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە هێرشەكەی دەستپێكردووە لەكاتێكدا ئەمە پێشلكارییەكی ئاشكرای سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان و عیراقیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان لەماوەكانی ڕابردوودا زیانی گیانی و مادی زۆریان بەدوای خۆیدا هێناوە بە بێ ئەوەی هیچ هاووڵاتییەك قەرەبوو بكرێنەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەمجارەش بەدوور نابێت لە زیانی گیانی مادی، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵوێستی جدییان هەبێت چونكە ئەمە مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عیراقیش.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە كە توركیا بە ئاشكرا بانگەشەی ئەوەی دەكات كە دەستپێكردنی ئەو هێرشانە بە هاوكاری دۆستەكانمانە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كە مەبەست لێی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە دەبێت پارتیش لەم ڕووەوە هەڵوێستی ڕوونی خۆی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









