وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باڵیۆزى توركیاى بانگ كرد

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به فه‌رمى بانگهێشتى باڵیۆزى توركیاى له عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى ناڕه‌زایه‌تى خۆى پێشكه‌شبكات له‌باره‌ى هێرش و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌و وڵاته له هه‌رێمى كوردستان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرایكرد، “ئه‌مڕۆ بانگهێشتى عه‌لى ڕه‌زا گونه‌ى، باڵیۆزى توركیامان كرد له عێراق و راپۆرتێكى تووندمان پێدا له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى كه سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دات”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئه‌وه‌مان به باڵیۆزى توركیا راگه‌یاند پێویسته بوه‌ستن له‌م كرده‌وه شه‌ڕانگێزییانه و ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “عێراق به مافى خۆى ده‌زانێت كه رێكارى یاسایی به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته‌به‌ر”.
هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “هه‌بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌نێو خاكى عێراق به‌پێى رێككه‌وتنى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان بووه و هێنانه‌وه‌ى مادده‌ى 51 له یاساى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته بنه‌مایه‌كى یاسایی نییه. ئه‌وه‌ى توركیا ده‌یكات گواستنه‌وه‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانیه‌تى بۆ ناو خاكى عێراق”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









