
نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | فۆتۆ: Twitter
SNN
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵوێستى خۆیان له‌باره‌ى هێرش و له‌شكركێشییه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند.
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كراوه له‌باره‌ى هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا له ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و نووسینگه‌یه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌كانمان و ده‌ستدرێژییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌رى عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. پشتیوانى خۆشمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه بێلانه‌بوون و ناچاربوون شوێنه‌كانى خۆیان به‌جێبهێڵن”.
له به‌شێكى تر‌ى وه‌ڵامه‌كه‌دا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “پێویسته كۆتایی به‌م له‌شكركێشییه بهێنرێت. ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات به‌سه، چونكه ده‌یان سه‌ربازگه‌ى توركیا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان كراونه‌ته‌وه و گونده‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆمباران ده‌كه‌ن”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسینگه‌ى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا داوا له حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌كات، “به زووى كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به له‌شكركێشییه‌كانى توركیا و چالاكییه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان بهێنێت له عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى گوندنشین بتوانن به ئارامى له زێدى خۆیاندا بژین”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ئۆپراسیۆنى (چنگ-كلیل)ى له ناوچه‌ى ئامێدى له باشوورى كوردستان بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستپێكردووه و به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیشه‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین سه‌ربازى تورك و گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستان كوژراون و تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









