وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: هه‌رێمى كوردستان له تیڤییه‌كانه‌وه وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: BaghdadToday
SNN
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده نییه به فه‌رمى وه‌ڵامیان بداته‌وه و له‌برى ئه‌وه له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، ده‌شڵێت: “ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێممان پێدراوه”.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق (العراقیە) ئه‌نجامیدا شه‌وى رابردوو باسى كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێمى كرد و وتى: “به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه پێماندراوه له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه ده‌توانین گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه. هاوكات ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌شمان پێدراوه به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم له رابردوودا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كرد كه له‌ڕێگه‌ى توركیاوه نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “توركیا به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی ئه‌م بۆرییه به‌كارده‌هێنێت و له ئێستادا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندایه”.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ داواكارییه‌كانى ئه‌وان و بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى میدیاوه وه‌ڵامى ئێمه ده‌داته‌وه. ئه‌م وه‌ڵامانه فه‌رمى نین. به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه ئه‌م دوو وه‌ڵامه یه‌كێكیان پیشه‌ییانه‌یه و نه‌رمى تێدایه كه وه‌ڵامى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌ته و ده‌ڵێت: به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان ده‌كه‌ین. وه‌ڵامى دووه‌میش هى كه‌سێكه نازانم ڕزگارى ناوه وابزانم. ئه‌و ده‌ڵێت، پێشنیاره‌كانى ئێمه قبوڵناكه‌ن”.
به وته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، “پێشنیاره‌كانى ئه‌وان بۆ حكومه‌تى هه‌رێم روون و نه‌گۆڕن. ئه‌وان بڕیاریانداوه به دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى كوردستان به‌مه‌رجێك له‌ژێر چاودێرى حكومه‌تى ناوه‌ندا بێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بڕیاریانداوه به دروستكردنى هه‌ژمارێكى بانكى بۆ داهاتى نه‌وتى هه‌رێم”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئیحسان عه‌بدولجه‌بار باس له‌وه‌شده‌كات، “ئێمه قبوڵیناكه‌ین نه‌وتى هه‌رێم به كه‌متر له نرخى سۆمۆ بفرۆشرێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌رجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌گاته 59%”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








