حكومەتی هەرێم ئاماده‌نییه وەڵامی پەرلەمان بداته‌وه له‌باره‌ى له‌شكركێشییه‌كانى توركیا

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بیناى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوەكانی رابردوودا و بەهۆی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا سەردانی مەیدانیمان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئەنجامداوە كە بەهۆی هێرشەكانەوە زیانیان بەركەوتووە و راپۆرتی خۆمانمان نووسیوە، بەڵام حكومەت وەڵامی راپۆرتەكانی نەداوەتەوە و هیچ رێوشوێنێكی پێویستی نەگرتووەتەبەر.
جەمال حەوێزی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بە SNNی راگەیاند: “لەماوەكانی رابردوودا و لەكاتی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان، وەك لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دوو سەردانی مەیدانمان بۆ ناوچەكانی; كانی ماسێ، مەتینان، شیلادزێ و دێرەلوك ئەنجامدا. له‌دواى سه‌ردانه‌كان راپۆرتی خۆمانمان دایه حكومەت لەبارەی لەشكرێشییەكانی توركیا. هاوكات لە سەردانێكی مەیدانیشدا كە شاندێكی پەرلەمانی عێراقیش بەشداربوون تێیدا راپۆرتمان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بەرزكردۆتەوە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان، “لە راپۆرتەكاندا كە ئاراستەی حكومەتی هەرێممان كردووە، هۆكاری هێرش و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا و هەروەها چارەسەرەكانمان ئاماژە پێكردووە. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، ئەو لەشكركێشییە لە بێدەسەڵاتی حكومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستانە، بۆیە توركیا دەتوانێت بە قوڵایی 45 كیلۆمەتر بێتە ناو خاكی عێراق، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ ھەڵوێستێكی نییە و تەنیا ئیدانەی رووداوەكە دەكات”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ئۆپراسیۆنى (چنگ-كلیل)ى له ناوچه‌ى ئامێدى له باشوورى كوردستان بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستپێكردووه و به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیشه‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین سه‌ربازى تورك و گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستان كوژراون و تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









