
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپێی ئەو خشتەيەی وەزارەتی دارايی رايگەياندووە، تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار كۆتایدێت، بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم جەختلەوەدەكاتەوە لە ئێستادا بەشی دابەشكردنی مووچەی مانگێکی دیكەی فەرمانبەران پارەمان لەبەردەستدا هەیە و ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات ئەوا دەتوانین راستەوخۆ دوای جەژن دەستبكەین بەدابشكردنی مووچەی مانگی نیسان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، جیاواز لە مانگەكانی پێشوو داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومرگییەكان و هەروەها داهاتی فرۆشتنی نەوت زیادیكردووە، هەرچەندە هێشتا بەشێكی زۆر لە داهاتی نەوت نەگەڕێنداوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، بەڵام هێشتا پارەی پێویستمان لەبەردەستدا هەیە بۆ ئەوەی مووچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەران دابەشبكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 200 ملیار دینارەی كە حكومەتی عێراق ناردوویەتی تائێستا خەرج نەكراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران چونكە پارەی داهاتی ناوخۆ و نەوت لەبەردەست وەزارەتی دارایی هەبووە و پێویستی بەوەنەكردووە دەستكاری ئەو 200 ملیار دینارە بكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مانگی پێشوو دابەشكردنی مووچە زۆر دواكەوت و لەو ماوەیەشدا بڕێكی زۆر لەداهاتی ناوخۆ و نەوت گەڕێندایەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەت سەرۆكی حكومەت ڕەزامەندی بدات ئەوا ڕاستەوخۆ دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان دەتوانین دەستبكەین بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران، بەڵام نازانین كە فەرمانمان بۆ دێت لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بۆ دابەشكردنی مووچە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









