“جوڵاندنی هێز بەرەو شەنگال پلانێكی مەترسیدارە و پارتی لێی بەرپرسە”

شەنگال
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی پارتی بۆ سەركوتكردنی ئەو هێزە كوردیانەی كە لە شەنگال و دەوروبەری ئیدارەی ناوچەكەیان دەدەن، بەپلانی پارتی و توركیا لەئێستادا هێزێكی سەربازی عێراق بەرەو شەنگال جوڵەی پێكراوە، چاودێرێكی سیاسیش ئاماژە بە مەترسییەكانی ئەو پلانەی پارتی و توركیا دەكات دژ بە كوردانی شەنگال.
د. فایەق گوڵپی، سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو ناكۆكیەی كە لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزەكانی یەبەشە بوونی هەیە و پارتی پێی وایە كە هێزەكانی یەبەشە سەر بە ( پەكەكە)ن دوورە لەڕاستییەوە، چونكە ئەوان هیزێكی كوردی ئێزیدی خەڵكی شەنگالن، بۆيە هەموو هەوڵەكانی پارتی بۆئەوەیە كە ئەو هیزانە لەو ناوچەیە نەمێنن، ئەوەش ستەمێكی گەورەیە بەرامبەر بە گەلی كورد دەكرێت لەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ئێمە تێبینیمان كردووە ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان چاوی بەو هێزەكوردیانە هەڵنایەت كە توانیویانە سەركەوتووانە ئیدارەی ناوچەكانی خۆیان بدەن و لەدەرەوەی ئیرادەی ئەوان دروست بوون، بۆیە بەهەر نرخیك بێت پارتی لەهەوڵی لەناوبردنی ئەو هێزە كوردیانەدایە بۆئەوەش هەموو هەوڵەكانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لەڕێگەی توركیا و حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە ئەو هێزانە لەناو ببات بۆ ئەوەش ئامادەی هەموو سازشێكە بۆ لایەنی توركی و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.
ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە ئەو سیاسەتە نادیموكراتییەی پارتی گرتویەتییە بەرو وشەی دیموكراتی بەخۆیەوە بەستووە دەمێكە بەرامبەر بە هەموو هێزە سیاسییەكانی دیكەش دەیگرنەبەر، بزانن هەر هێزێك وەك پارتی بیرناكاتەوە هەوڵی لەناوبردنی دەدەن بۆیە ئەو هێز جوڵاندنەی ئێستاش بۆ شەنگال لەچوارچێوەی ئەو فشارانەدایە كە پارتی و توركیا بۆسەر عێراقیان دروستكردووە بۆ ئەوەی دەستبكەن بەشەڕێكی ماڵوێرانكەر كۆتاییەكەی لەبەرژەوەندی پارتی و توركیادا بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









