سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باس لە داهاتی سلێمانی دەکات کە چی لێدێت

0
648

SNN

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م نه‌سریه‌و خه‌رجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و پرۆژه‌كان كه‌ له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر داهاتی خۆی بێت و ئه‌وه‌ش گرفتی دواكه‌وتنی مووچه‌ی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی دروستكردووه‌.

زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگی یه‌ك و دوو و سێی ئه‌مساڵ، مانگانه‌ 90 تا 96 ملیار دیناربوو‌ه‌، له‌و پاره‌یه‌ 78 ملیار دیناری دابینكراوه‌ بۆ ته‌واوكردنی مووچه‌ له‌م سنووره‌، هه‌روه‌ها ئه‌و 15 ملیار دیناره‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ خه‌رجی سیادییه‌و ده‌بێت هه‌موو مانگێك له‌داهاتی سلێمانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌رخان بكرێت.

وتیشی: “به‌پێی ژماره‌كان له‌ داهاتی سلێمانی وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد، ته‌نها یه‌ك دینار نامێنێته‌وه‌ بۆ پرۆژه‌و خه‌رجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌سلێمانی دوابكه‌وێت، كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ كاری حكومه‌ته‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات نه‌ك حزب”.

زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: با خۆڵ نه‌كرێته‌ چاوی خه‌ڵك و به‌ ژماره‌و ئاماره‌كان قسه‌ بكه‌ین، له‌ 90 تا 96 ملیار دیناری مانگانه‌، كه‌ داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانییه‌، 75 تا 78 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ لێ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها 15 ملیار دینار بۆ خه‌رجی سیادی لێده‌ڕوات، هه‌روه‌ها ده‌بێت كڕینی ده‌رمان و خه‌رجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران هه‌ر له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی پرۆژه‌كان له‌سلێمانی جێبه‌جێ بكرێن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌خه‌ڵك ئه‌م سنووره‌ وابیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت هیچ گرنگییه‌ك به‌و پارێزگایه‌ نادات و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كات ته‌نانه‌ت بۆ پرۆژه‌كانیشی.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان وتيشی: “بە پێی زانیارییەكانمان داهاتی نەوت ئێستا سەرو 800 ملیار دینارە، لەگەڵ 200 ملیارەكەی بەغداو داهاتی ناوخۆ دەچێتە سەرو ترلیۆنێك دینار، كە حكومەت تەنها داهاتی نەوت و 200 ملیارەكەی بەغدا بەكار بهێنێت بۆ مووچە، بەهیچ شێوەیەك گرفتی مووچە و نەبوونی پارە لە بانكەكان نابێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this