“پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای چەندین ساڵەی هاووڵاتیانە و بۆ بەرژەوەندی ئەوانە”

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدرێژەی كاردانەوەكانی تایبەت بە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی فرۆشتنی غازی سروشتی كوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردن و كورسی پێكهاتەكان، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو پەیامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی قسەی دڵی هەموو هاووڵاتییەكە كە بیەوێت دادپەروەری بچەسپێت، بۆیە ئەوەی لەپەیامەكەدا بەدیكرا داوای چەندین ساڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پەیامەی كە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ڕاگەیاندرا و بەوردی تیشكی خستبوویە سەر چەندین بابەتی گرنگ و هەنووكەیی زۆر بەڕوونی قسەی دڵی هەموو كوردێكی دڵسۆزی كرد چونكە كاتێك دەڵێت ئەگەر غازی هەرێم بفرۆشرێت دەبێت چۆنیەتی گرێبەست و نرخ و داهاتەكەی شەفاف و ڕون و ئاشكرابێت بۆ هاووڵاتیان، ئەگەر وانەبێت ناهێڵم بڕوات، ئەمە داوای هەموو هاووڵاتییەكە و لەبەرژەوەندی ئەواندایە، یاخود داوای ئەوە دەكات كە لیستی دەنگدەرانی هەرێم پاكبكرێتەوە وبە سیستەمێكی پێشكەوتوو بە یاسایەكی گونجاو هەلبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمەش داواكاری هاووڵاتیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای ئەوەدەكات كە ئەو 11 كورسیەی بۆ پێكهاتەكانی كوردستان دیاری كراوە وەك خۆی بمێنێتەوە بەڵام بەمەرجێك نوێنەری ڕاستەقینەی پێكهاتەكان ئەو كورسیانە پڕبكەنەوە نەك حیزبێك بیانكەنە پاشكۆی خۆیان و لە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی پێكهاتەكانی خۆیان دوریان بخەنەوە، بۆیە پێم وایە ئەمەش داواكاری پێكهاتەكانە و لەگەڵ ئەو داواكارییەدان، لەگەڵ ئەوەشدا داوادەكات كە حكومەت جیاوازی لە نێوان شارەكاندا نەكات پارەی مووچە و خزمەتگوزاری بەیەكسانی دابەشبكرێت بەسەر پارێزگاكاندا ئەوەش لەبەرژەوەندی گشتیدایە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەكۆی گشتی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی قسەی دڵی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كرد لەكاتێكدا هاووڵاتیان هەمیشە لەو بابەتانەی كە قسەی لەبارەوە كردوون ڕەخنەیان هەبووە، بۆیە ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە كە یەكێتی حیزبی خەڵك بووە و لەناو خەلكەوە دروست بووەو دەگەڕێتەوە بۆ داواو داخوازی هاووڵاتیان .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









