
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات: پەیامەكەی (باف جەلال تاڵەبانی) زۆر ڕوون و ئاشكرابوو كە تەنها مەبەستی یەكێتی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵی كوردستانە و جارێكی دیكەڕێگە نادرێت بە پارتی هاوشێوەی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت لە فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان ماڵوێرانی زیاتر بەسەر خەڵكی كوردستاندا بهێنن.
زوبێر عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەSNN ی ڕاگەیاند: لە كۆبونەوەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وڵاتان لە هەرێمی كوردستان, ئەوبەڵگانە خراونەتەڕوو كە پارتی بەنیازە جارێكی دیكە لەڕێگەی فرۆشتنی غازی سروشتی وڵاتانی جیهان چەواشە بكات و غازیش هاوشێوەی نەوت بنێرێتە دەرەوە، بەڵام ئەمجارە یەكێتی وەك داكۆکيكارێك لەمافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕێگری لەم پلانەی پارتی دەكات و ناهێڵێت جارێكی دیكە ماڵوێرانی و قەرزاری زیاتر بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: پارتی بە مەبەست و هۆكاری سیاسی شاری سلێمانی ڕووبەڕووی چەندین كێشە كردووەتەوە بەتایبەت لەڕووی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی وەك دەرمان و پارەی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە و چەندین كێشەو گرفتی دیكە، بۆ ئەوەش پارتی دەستیكردووە بە بەخشینەوەی تۆمەت گوایە ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات لە ئەستۆی یەكێتیدایە ودەیەوێت خەڵك لە یەكێتی هەڵگێڕێتەوە، بەڵام هاووڵاتیان بەشی ئەوەندە هۆشیارییان هەیە و لەوە تێگەیشتووە كە كێ هۆكاری سەرەكی دروستبوونی كێشەكانی هەرێمی كوردستانە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: لای هەمووان ئاشكرایەكە كە تائیستا نەتواندراوە لە فرۆشتنی نەوت ژیانێكی شكۆمەندانە بۆهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێتەئاراوە بەڵكوو بە پێچەوانەوە فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی بووەتە ماڵ وێرانی و سەرئێشە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و پارەی داهاتی نەوت رەوانەی بانكەكانی توركیا دەكرێت، لەكاتێكدا بانكەكانی كوردستان پارەیان تێدا نییەو كێشە بۆ مووچەخۆران دروستبووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









