“ئەگەر پشوودرێژی جێگری سەرۆكی حكومەت نەبوایە، بارودۆخەكە لەمەی ئێستا خراپتر دەبوو”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو نادادی و جیاوازییەی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی حكومەت بەرامبەر بە سلێمانی و هەڵەبجە پەیڕەوی دەكەن، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە ئەو هەڵمەتەی دژ بە سلێمانی دەستپێكردووە كە گوایە داهات ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت سەرجەمی بۆ داپۆشینی ئەو گەندەڵینەیە كە لە فرۆشتنی نەوت و نادیاری داهاتەكەی دەكرێت، بۆیە ئگەر پشوو درێژی جێگری سەرۆكی حكومەت نەبوایە ئەو دۆخەی ئێستا هەیە خراپتر دەبوو.
رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە هەڵمەتێكی بەردەوامی پارتی و ڕاگەییاندنەكانیان بۆ سەر سلێمانی و داهاتی سلێمانی دەستیان پێكردووە و بانگەشەی ئەوەدەكەن كە گوایە داهاتی سلێمانی دیار نییە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەوەی دەستیان پێكردووە بۆشاردنەوەی ئەو گەندەڵییە لە فرۆشتنی نەوت و نادیاری داهاتەكەیەدا و دەیانەوێت بەو بابەتەوە خەڵكی هەرێمی كوردستان سەرقاڵ بكەن لەكاتێكدا بابەتەكە بەتەواوی بە سیاسی كراوە و سزای سلێانی دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داهاتەی كە لە ئێستادا دەستی حكومەتی هەرێم دەكەوێت لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆیی، بە زیادەوە بەشی مووچەو بودجەی پرۆژەكانیش دەكات، چونكە بەنموونە تەنها كۆی داهاتی مانگی ئازاری ئەم ساڵ بریتی بووە لە 2 تریلیۆن و 214 ملیار دینار جگە لەو 200 ملیار دینارەی كە لەبەغداوە ڕەوانەی هەرێم كراوە لەگەڵ ئەو بڕە پارەی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی دابیندەكەن، بۆیە ئگەر بیانووی حكومەت ئەوە بێت سەرجەم ئەو داهاتە ناگەرێتەوە بۆ حكومەت، ئەگەر خەرجی كۆمپانیاكانی نەوتیشی لێدەربكەین ئەوا یەك تریلیۆن و 400 ملیار دینار ماوەتەوە ئەوەش بەشی مووچە دەكات بەزیادەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پشوو درێژی جێگری سەرۆكی حكومەت نەبوایە ئەوا ئەو دۆخەی ئێستا هەیە خراپتر دەبوو، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان پلانی هەیە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وانیشانی خەڵك بدات ئەوانن سەرچاوەی كێشەكان بەوجۆرەش ئاژاوەیەك دروست بكات و دواتر یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش سازش لەسەر داواكارییەكانی خۆی بكات لەبابەتی سەرۆككۆمار و بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كۆمەڵێك بابەتی دیكە بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە ڕوونادات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









