
چوارچیوەی هەماهەنگی
SNN
لە نوێترین دەستپێشخەریدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لەسەرجەم لایەنەکان دەکات بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی ئێستا و پێکهێنانی حکومەت، بە بێ مەرجی پێشوەخت لەسەر مێزی دانوستان گفتوگۆ بکەن، هاوکات باس لە هەردوو پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەکات و بەشێکی دەستپێشخەرییەکەشی تەرخان کردووە بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی.
ئەمڕۆ چوارشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی دەسپێشخەرییەکی نوێی راگەیاند، کە لە دوو بەش پێکهاتووە و هەر یەک لەو بەشانەش نۆ خاڵ لە خۆ دەگرێت.
بەشی یەکەم تایبهته به یەکلایی کردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات، بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەی دانوستان بن و تیایدا هاتوه، “لەسەر بنەمای هەستکردن بە بەرپرسیارێتی شەرعی و ئەخلاقی، ئەم دەستپێشخەرییە نەتەوەییە گشتگیرە ڕادەگەیەنین بۆ دەربازبوون لەو قیران و تەنگەژە سیاسییەی ئێستا، كه لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و شکستەکانی دانوستانهكانی رابردوو هاتونهته ئاراوە”.
باسی لەوەشکردووە، “بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە دەستورییەکان و بۆ پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی، داوا لە هەمو لایەک دەکەین لەسەر مێزی دیالۆگ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەریەکان بکەن، بەبێ مەرجی پێشوەختە و ههمووان رهچاوی بەرژەوەندیهكانی گەل بكهن”.
چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە، “پۆستی سەرۆککۆمار گرنگه و پارێزەری دەستور و هێمای یەکێتیی وڵات و سەروەریی و پاراستنی یەکێتی خاکی عێراقە، پێویستە سەرۆککۆمار کەسێکی لێهاتوو و دڵسۆز و مێژوو پاک و رەفتار چاک بێت، لەسەر پارتە کوردستانییەکان پێویستە هەوڵبدەن لێک تێبگەن و رێککەوتن لەسەر کەسێک بکەن، کە خاوەن ئەو تایبەتمەندییانە بێت لە چوارچێوە کارپێکراوەکاندا”.
ئهوهش خراوهتهڕو، بەهۆی گرنگیی پۆستی سەرۆکوەزیران و هاوکات رەچاوکردنی مافی زۆرینە و گەورەترین پێکهاتە، پێویستە كاندیدی سهرۆكوهزیران رهزامهندی تهواوی ئهو هێزانهی ههبێت كه بهشداری حكومهت دهكهن و بەرپرسیارێتی شکست و سەرکەوتن و لێپرسینەوەی لە ئەستۆ دەگرن، هەروەها پێویسته كاندیدی سهرۆكوهزیران کارامەیی، دەستپاکی و ئەزمونی سیاسی و ئابووری ههبێت.
لهدهستپێشخهریهكهدا هاتووه، “بەشداربون لە حکومەتی داهاتو یان بون بە ئۆپۆزسیۆن بژاردەیەکی کراوەیە لەبەردەم لایەنەکان، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک ناچار بکرێت”.
ههروهها بەشی دووەمی دەستپێشخەرییەکە، و تایبهته به تەواوی گرێبەست و قەرزەکان، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
ئاماژە بەوەشکراوە، “پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێن، بەشێوەیەک مافی هەمووان بپارێزێت و زۆر شەفاف بێت، هەروەها چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی سەرجەم دۆسیەکانی نێوانیان بەپێی دەستور، وەک دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتیی وڵات و پشتوانیی هێزەکانی پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و پابەندبوون بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









