
هەنووکە | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە دەبوو لە 25 مانگ دەستبكرایە بە دابەشكردنی مووچەی هەموو مانگێك بەڵام ماوەی سێ مانگە حكومەت پابەندی ئەو بەڵێنەی نەبووە كە بە فەرمانبەرانی دابوو، زیاد لە 10 ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە هێشتا مووچە دابەشنەكراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئاشكرایدەكات گەنجینەكان لیستی مووچەیان ئامادەكردووە و زیاد لە 900 ملیار دیناریش لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە بۆ دابەشكردنی مووچە تەنها فەرمانی سەرۆكی حكومەتی ماوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بڕی زیاد لە 900 ملیار دینار لەبەردەست وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمدا هەیە و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە چونكە بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بڕێكی زیاتر داهات دەستی حكومەتی هەرێم كەوتووە بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێش پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە گەنجینەكان بەهەمان میكانیزمی مانگی ئازار لیستی مووچەی مانگی نیسانیان ئامادەكردووە تەنها ئەوە ماوە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە فەرمانبكرێت بەدابەشكردنی مووچە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لە سبەی یەك شەممەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی ئازار هەرچەندە پارەی پێوست لەبەردەستدا هەبوو بەڵام سەرۆكی حكومەت فەرمانی دابەشكردنی مووچەی بەوەزارەتی دارایی نەدەدا ئەمەش بووەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچە زۆر لەوادەی خۆیدا دوابكەوێت و نەتواندرێت پێش جەژن مووچەی مانگی نیسان دابەشبكەین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








