پۆلیسى سلێمانى زانیارى نوێ له‌باره‌ى رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات

پۆلیسی هەرێم
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستمان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتووه و 4 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر كراون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى له شارى سلێمانى رووداوێكى ته‌قه‌كردن روویدا و به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و سیانى تریش برینداربوون
عه‌میدى مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر چوار ئۆتۆمبێل و ژماره‌ك چه‌كدا گیراوه. هاوكات چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و سێ برینداریش له ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدان”.
وتیشى: “ته‌رمى قوربانیه‌كه كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه له ئێستادا له پزیشكى دادى سلێمانیه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه”.
هاوكات په‌یامنێرى SNN له سلێمانى رایگه‌یاند، “كێشه‌كه له‌سه‌ر زه‌وى و زار بووه و له‌نێوان دوو خێزاندا روویداوه كه خه‌ڵكى شارباژێڕن و ئه‌و رووداوه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه”.
په‌یامنێرى SNN ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تۆمه‌تباره‌كان له ئێستادا له بنكه‌ى پۆلیسى ئازادى ده‌ستبه‌سه‌رن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









