
خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک
SNN-عەلی حەسەعید
لە بەرامبەر جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە سەرۆكی حكومەت بە هاووڵاتیانی دەدات و هەروەها ڕێگەنەدان بە دروستكردنی خانوو لەسەر زەوی هەشتی حەسارۆك هاووڵاتیان جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەو بەڵینانەی پێشتر سەرۆكی حكومەت بە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی داوە تەنها بۆ بانگەشەی هەلبژاردن بووە و سەرۆكی حكومەت ئەوەندەی بەڵێن دەدات هێندە كرداری نییە.
ئاراس وەلی، یەكێك لە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەساۆك لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە ساڵێكە لە لایەن (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە ڕێگەدەدەن لەسەر زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك خانوو دروستبكرێت كە زەوی خۆمانە و مافی كەسمان پێشێل نەكردووە، بەڵام ئەو بەڵێنانەی سەرۆكی حكومەت تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بوو، چونكە ساڵێك پێش ئێستا سەۆكی حكومەت لەگەڵ وەزیری شارەوانی وپارێزگای هەولێر، سەردانی زەویەكانی هەشتی حەسارۆكانیان كرد و بەڵێنی پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی خانوویان پێداین لەسەر زەوەییەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی حكومەت تەنها بەڵێنی ئەوەی پێنەداین كە مۆڵەتی دروستكردنی خانوومان پێبدات، بەڵكوو بەڵێنی ئەوەشی پێداین كە پرۆژەی خزمەتگوزاری و ڕێگەپێدان بۆ خاوەن زەویەكان ئەنجام دەدەن بەڵام دیارە سەرۆكی حكومەت هێندەی ئەوەی بەڵێن دەدات ئەوەندە كرداری نییە، لەكاتێكدا زەوییەكانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆكان، ماوەی 18 ساڵە دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا ڕێگا بە هیچ خاوەن زەوییەك نەدراوە بۆ دروستكردنی خانوو لەسەر زەویەكانیان.
ئەوهاووڵاتیەی شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، نزیكەی 10 هەزار هاووڵاتی كە خاوەنی ئەو زەویانەی هەشتی حەسارۆكن ماوەی 18 ساڵە لەخانووی كرێدان بەو هیوایەن كە ڕێگەیان پێبدرێت لەسەر زەوییەكانیان خانوو دروستبكەن بەڵام بەهۆی ڕێگریەكانی سەرۆكی حكومەتەوە نەتواندراوە ئەو هاووڵاتیانە لە كرێچێتی ڕزگاربكرێن و تائێستاش چارەنووسی ئەو زەویانە بەنادیاری ماوەتەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری پێنەدانی مۆڵەت بە دروستكردنی خانوو لەسەر ئەو زەویانە، SNN چەند جارێك پەیوەندی بە شارەوانی هەولێر و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیداری ئەو شارەوەكرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









