داهاتی هەر خێزانێک لە 600 هەزار دینار کەمتربێت بە خێزانێکی هەژار دەناسرێت

SNN
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هەر خێزانێکی عێراقی داهاتی مانگانەی 600 هەزار دینار بێت، بە خێزانێکی هەژار دەناسرێت و بەپێچەوانەشەوە داهاتی خێزانێک لەو بڕە زیاتر بێت لە سەرووی هێڵی هەژارییەوە هەژمار دەکرێت.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی مەرجەكانی دەستنیشانکردنی هەژاریی خێزانێک، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند”ئێمە لەسەر بنەمای پێوەرەکان هێڵی هەژاری دیاری دەکەین و داهاتی مانگانەی تاکە کەسێک نزیکەی 115 هەزار دینار بێت، ئەو کەسە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەبێت.”
ئەوەشی خستەڕوو”بەدڵنیاییەوە، ئەمە پێوەری جیهانییە. پێوەرە جیهانییەکان دەڵێن، داهاتی کەسی هەژار رۆژانە دۆلارێک و نیو بێت، ئەو کەسە بە هەژار هەژمار دەکرێت. ئەگەر بێتو لەو بڕە زیاتر بێت، ئەوە لە چینی سەروو هەژارییەوەیە.”
وتیشی”پێوەری هەژاری لە عێراق لەم بڕە زیاترە، لە عێراق دوو دۆلارە یان زیاترە لە دوو دۆلار،واتە لە پێوەرە جیهانییەکان زیاترە. واتە ئەگەر داهاتی هەر تاکێک 115 هەزار دینار بێت جارانی ئەندامانی خێزانەکە بکەیت ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای ئەندامانی خێزانی عێراقی 5-6 ئەندامن، ئەمەش دەری دەخات کە هێڵی هەژاریی خێزانێکی عێراقی دەگاتە 600 هەزار دینار.”
ئاماژەی بەوەشداوە كە “بەمەش هەر خێزانێکی عێراقی داهاتی مانگانەی 600 هەزار دینار بێت، بە خێزانێکی هەژار دەناسرێت و لە هێڵی هەژارییدا هەژمار دەکرێت و بەپێچەوانەشەوە داهاتی خێزانێک لەو بڕە زیاتر بێت لە سەرووی هێڵی هەژارییەوە هەژمار دەکرێت.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








