بەهۆی وشكەساڵییەوە گەرمیان زیانی 32ملیار دیناری بەردەكەوێت و حكومەتیش تەنها لەخەمی هەولێردایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی كەمی ئەو ڕێژە بارانەی كە ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان باری، بەگوێرەی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان زیانی زیاد لە 32 ملیار دینار بەكەرتی كشتوكاڵی سنوورەكە كەوتووە و بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بە ڕێژەی زیاد لە %60 كەمیكردووە، بەڵام حكومەت هیچ بڕە پارەیەكی بۆ قەربووكردنەوەی وشكەساڵی دابیننەكردووە، لەبەرامبەردا 21 ملیاردینار بۆ پرۆژەی كەمئاوی هەولێر دابینەدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو ڕێژەكەمەی باران بارین كە لە سنوورەكە تۆماركراوە، بۆ ساڵی دووەم لەسەریەك وشكەساڵی لە گەرمیان ڕوویداوە و زیانەكانی ئەمساڵ لە كەرتی كشتوكاڵ و ژینگەی ناوچەكە بە دوو هێندەی زیانەكانی ساڵی پار دەخەمڵێنرێت.
ئاماژە بەوەكراوە، ئەمساڵ بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری گەرمیان بە 110 میلیمەتر تۆماركراوە و نزمترینیشیان لە خانەقین بووە كە 89 میلیمەتری لێ باریوە، لەكاتێكدا ناوچەكە پێویستی بە بارینی 250 میلیمەتر بارانە هەیە.
هەر لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشخراوەتەڕوو، زیانەكانی ئەمساڵی كەرتی كشتوكاڵ بە 32 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت، هەروەها 135هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی زەرەر و زیانی پێگەشتووە و ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ بۆ %60 دابەزیوە، بەڵام تائێستا حكومەت ئامادەیی دەرنەبڕیوە هیچ بڕە پاریەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و قەرەبووی جوتیارانی سنووكە دابین بكات.
تۆماركردنی ئەو زیانانە بەهۆی وشكە ساڵییەوە لە گەرمیان لەكاتێكدایە كە بەرلەچەند ڕۆژێك سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا بڕی 21 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر خەرجبكرێت بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لەو شارە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









