
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وردەكاری كات و شوێنی بەڕێوەچوونی دیداری گشتی یەكێتی كە وابڕیارە سبەی شەممە 28ى ئایار، لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت بۆ SNN ئاشكرا دەكات، جەختیش دەكاتەوە، “دیداری گشتی یەكێتی هۆكارێكە بۆ پێداچوونەوەیەكی گشتی بە كاروبارەكانی یەكێتی و دانانی پلانی پێویست بۆ داهاتوو”.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “هەموو ئامادەكارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دیداری گشتی یەكێتی كه بڕیاره سبەی شەممە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت ئهنجامدراوه، بەجۆرێك كە دیدارەكە لە سبەی كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دەستپێدەكات و ماوەی پێنج رۆژ كارەكانی بەردەوامدەبێت و رۆژى 1ى حوزهیران كۆتایی به كارهكانى دێت”.
ئەندامهكهى مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، “رۆژی یەكەمی دیداری گشتی یەكێتی بە وتاری بەخێرهاتن و وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێدەكات، پاشان كورتە ڤیدیۆیەكی (مام جەلال) نمایشدەكرێت بۆ ئامادەبووان، دواتریش وتاری ( قوباد تاڵەبانی) سەرپەرشتیاری دیداری گشتی یەكێتی دەخوێندرێتەوە، پاشان پانێڵهكانى گفتوگۆى دیدار ئهنجام دهدرێت”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسى لهوهشكرد، “هەر سبەی لە كاتژمێر 10:20 خولەك گفتوگۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەشداربووانی دیدارەكە ئەنجام دەدرێت، پاشانیش گفتوگۆی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرێوەدەچێت، دواتر ڤیدیۆی كاروباری لیژنەكانی دیداری یەكێتی نمایشدەكرێت، پاشان روونكردنەوەی كاری لیژنەكان دەخرێتەڕوو، لە كاتژمێر 11:30 خولەكیش چالاكی دیکە ئەنجام دەدرێت، بەشیوەیەكی گشتیش دیداری گشتی یەكێتی هۆكارێكە بۆ پێداچوونەوەیەكی گشتی بە كاروبارەكانی یەكێتی و دانانی پلانی پێویست بۆ داهاتوو”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









