
زانکۆی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە دوو هەفتەبوو مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە تاقیكردنەوەكانیان ڕاگرتبوو هەروەها بایكۆتی دەوامیان كردبوو ئەوەش بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەكانیان و هەروەها چەند داواكارییەكی دیكە، بەڵام لە ئەمڕۆوە دەوامی زانكۆی هەڵەبجە ئاسایی بووەتەوە و بە مەرج مامۆستایانی زانكۆ بایكۆتیان هەڵپەسارد.
عومەر فواد، نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچەكانمان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دەستمان بە بیكۆتی دەوامكرد و تاقیكردنەوەكانمان هەڵپەسارد، بەڵام دواجار بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بە مەرج بایكۆتكردنمان هەڵپەساردووە تاكو داواكارییەكانمان جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: داوامان لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت و پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە و چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانیش دیاریبكرێت بەومەرجانە بایكۆتمان هەڵپەساردووە.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەڵەبجە ئەوەشی حستەڕوو: تاكۆتایهێنان بە تاقیكردنەوەكانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆ بایكۆتمان هەڵپەساردووە، بەڵام ئەگەر لەداهاتوودا داواكارییەكانمان جێبەجێنەكرێت ئەوا جارێكی دیكە شانبەشانی مامۆستایان و فەرماتبەرانی وەزارەتە جیاوازەكان دەستدەكەینەوە بە بایكۆت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









